دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چووە گەڕی دووەم

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چووە گەڕی دووەم

جار بینراوە: (912)

-

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو، بەڵام بەشێک لە فراکسیۆن و پەرلەمانتاران بایکۆتی
دانیشتنەکەیان کرد
.

بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی رێژەی یاسایی
کە 220 دەنگە بۆ بوون بە سەرۆککۆمار بە دەستبهێنن، هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەم.

بەپێی ژمارەی دەنگەکان نزار ئامێدی و موسەننا ئەمین لە گەڕی
دووەم وەکو بەربژێری سەرۆککۆمار دەمێننەوە
.

دەنگی بەربژێران بەمجۆرە بوو:

نزار ئامێدی 208

فوئاد حوسێن 16

موسەننا ئەمین 17

پووچەڵ 9

ئەوانی دیکە 2

بڕیارە لە گەڕی دووەمدا، هەر کاندیدێک زۆرینەی سادەی دەنگەکان
(1+50)ی ئەندامە ئامادەبووەکان بەدەستبهێنێت، وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق سوێندی یاسایی
بخوات

ئەم دانیشتنەی پەرلەمان لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە هەریەکە لە
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و بزووتنەوەی حقوق
ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.

بابەتى تر

👤
Live: 105 Today: 1,735 📊 Click Here