چالاکی ڕێکخراوی داکۆک لە حەوت شارەوە دژی بێدەنگی حکومەتەکان

چالاکی ڕێکخراوی داکۆک لە حەوت شارەوە دژی بێدەنگی حکومەتەکان

جار بینراوە: (225)

ڕێکخراوی داکۆک لە هەنگاوێکی مەدەنی و ناڕەزایەتیی بەرفراواندا، چالاکییەکی گرنگی لە حەوت شاری جیاواز ڕێکخست بە مەبەستی ئیدانەیەکی توند بەرامبەر بەو ڕەوشە مەترسیدارەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە. ئەم گردبوونەوە و چالاکییانە بەتایبەتی بۆ سەرکۆنەکردنی دواترین هێرشەکانی هێزە توندڕەوەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراق. لەم چالاکییانەدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە بە ئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان تاوانێکی گەورەیە و نابێت بە هیچ شێوەیەک قبوڵ بکرێت.

لێدوانى چالاکوانان لە شارى لەندەن

خاڵی هەرە گرنگ و جێگەی سەرنجی ناڕەزایەتییەکان، ڕەخنەگرتنی توند بوو لە هەڵوێستی لاواز و بێدەنگیی هەردوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاست ئەم پێشێلکارییانە. ڕێکخراوی داکۆک بە ڕوونی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خەمساردییە بووەتە هۆی تێکچوونی ڕەوشی ئاسایش، دەروونی و ئابووریی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

لێدوانى بەشداربوان لە شارى بێرمینگهام

لە سایەی ئەو شەڕە هەرێمییەی کە باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە. خەڵکی کوردستان لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، لە کاتێکدا بەرپرسانی باڵا لە بەغدا و هەولێر نەیانتوانیوە هیچ هەنگاوێکی کرداری بنێن بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە. پەیامی ی داکۆک لەم حەوت شارەوە ئەوە بوو کە دەبێت دەسەڵاتداران بەپەلە لە خەوی بێباکی بەئاگا بێن و بەرپرسیارێتیی مێژوویی، ئەخلاقی و نیشتمانیی خۆیان هەڵبگرن بۆ کۆتاییهێنان بەم مەترسییانە و گێڕانەوەی ئارامی بۆ خەڵکی سڤیل.

وێنەى بەشداربوان لە هەریەکە لە شارى لەندەن و بێرمینگهام

بابەتى تر

👤
Live: 23 Today: 54 📊 Click Here