مەسرور بارزانی: شەهیدبوونی ئەو دوو هاونیشتمانییە تاوانی جەنگە

مەسرور بارزانی: شەهیدبوونی ئەو دوو هاونیشتمانییە تاوانی جەنگە

جار بینراوە: (332)

-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەهیدبوونی
دوو هاونیشتمانیی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، “تاوانی جەنگە”
و سەرکۆنەی دەکات
.

ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند، “زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی
هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی
و خێزانەکەی
“.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر
ماڵی ئەو پێشمەرگەیە، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت “تاوانێکی قێزەوەنە
“.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردووەتەوە، “بە ئامانجگرتنی خەڵکی
سیڤیل و ماڵی هاوڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە
هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر
بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت
“.

کاتژمێر 12:15 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی نیسان،
لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری پارێزگای
هەولێر، دوو هاوڵاتی کە هاوسەری یەکترن، شەهید بوون.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 2,102 📊 Click Here