وەفدێکی باڵای یەکێتیی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبونەوە

-
وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی
گۆڕان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی
کرد. سەردانەکە لە چوارچێوەی کارنامەی نوێی سەرکردایەتی بزووتنەوەکەدایە بۆ گفتوگۆکردن
لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
میدیاکانی گۆڕان
بڵاویانکردەوە ئامانجی دیدارەکە، گەیاندنی بەرنامەی کاری نوێی سەرکردایەتی
سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕانە بە لایەنە سیاسییەکان، کە دوای کۆنفرانسی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ
لە کەرکوک، کارەکانیان دەستپێکردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جگە
لە تاوتوێکردنی یە دووقۆڵییەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بارودۆخی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی تەوەری
گفتوگۆکان بوون.















Post Comment