مەسعود بارزانی و شاسوار عەبدولواحید دوو نامەی دژ بەیەک ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن

-
هەر یەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەبارەت بە کۆبوونەوەی
پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار دوو نامەی دژ بەیەک ئاراستەی چوارچێوەی
هەماهەنگی دەکەن.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە نامەیەکی تایبەتدا بۆ چوارچێوەی
هەماهەنگی لایەنە شیعەکان کە ٢٨ ی ئادار ئاراستەیکردوون، دەڵێت” پێمان وایە
بانگەشەی ئێستا بۆ گرێدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دواتر دەستنیشانکردنی
سەرۆک وەزیران، پێویستی بە ڕاوێژی زیاتر هەیە بۆ ڕەچاوکردنی مافی هەموو پێکهاتە سیاسییەکان
بەپێی قەبارەی هەڵبژاردنیان“.
لە نامەکەدا بارزانی جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی
گفتوگۆ دووقۆڵی و بەکۆمەڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و کارکردن بۆ سڕکردنی خاڵە
ناکۆکەکان بە مەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان بەپێی بنەماکانی شەراکەت،
هاوسەنگی و تەوافوقی نیشتمانی.
لە لایەکی ترەوە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێ لە نامەیەکدا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات بەزوترین کات کۆبونەوەکەی
پەرلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆ کۆمار ئەنجام بدرێت.
دەقی هەر دوو نامەکە:

















Post Comment