حکومەتی هەرێمی کوردستان: وەرن رەزامەندیتان بدەینە بۆ رووماڵی هێرشە درۆنییەکان
.jpg)
-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی دەدات بە میدیان و دەڵێت، “وەرن رەزامەندیتان بدەینە بۆ رووماڵی هێرشە درۆنییەکان”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لەپێناو گەیاندنی پەیامێکی پیشەیی و نیشاندانی تاوانە مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستان بە جیهان، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕێکار و ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی سڤیل بڵاو دەکاتەوە”.
ئاماژە بەوەکراوە، “بەپێی ڕێکارەکە، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکەین، کە ئارەزووی ڕووماڵکردن دەکەن، تیمەکانیان لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری تۆمار بکەن و ڕەزامەندیی پێشوەختە بۆ ڕووماڵکردن وەربگرن”.















Post Comment