ئاماری رێژەی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکرایەوە

ئاماری رێژەی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکرایەوە

جار بینراوە: (16)

-

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەماوەی شەو و رۆژی رابردوو زۆرترین
رێژەی باران لە کفری و چەمچەماڵ تۆمار کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان، نوێترین ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە؛ بەگوێرەی
داتاکان زۆرترین رێژەی باران لە کفری و چەمچەماڵ تۆمارکراوە، هاوکات بارانە بەخوڕەکە
زیانی بە ریگاوبانەکانی سنووری هەولێر گەیاندووە
.

 

بڕی بارانبارین بەگوێرەی ناوچەکان:

 

پارێزگای هەولێر:

هەولێر: 53.4 ملم

پیرمام: 42.3 ملم

شەمامک: 58.5 ملم

سۆران: 14.5 ملم

هیران: 57 ملم

خەبات: 51 ملم

شەقڵاوە: 29 ملم

حاجی ئۆمەران: 45.4 ملم

بارزان: 46 ملم

رواندز: 14.2 ملم

مێرگەسوور: 28 ملم

کۆیە: 40 ملم

سیدەکان: 36.5 ملم

دیبەگە: 35.5 ملم

چۆمان: 12.5 ملم

خەلیفان: 39.5 ملم

نازەنین: 15.1 ملم

بەنداوى گۆمەسپان: 14 ملم

بەنداوى دوین: 61 ملم

پارێزگای سلێمانی:

سلێمانی: 48.5 ملم

چەمچەماڵ: 70.3 ملم

دوکان: 24 ملم

بازیان: 51.5 ملم

رانیە: 34.5 ملم

قەلادزێ: 24 ملم

ماوەت: 37.4 ملم

چوارقوڕنە: 36 ملم

سەرکەپکان: 34.5 ملم

دەربەندیخان: 38.4 ملم

پێنجوێن: 28.5 ملم

ئاخجەلەر: 55 ملم

سەنگاو: 67 ملم

چوارتا: 61 ملم

یاخسەمەر: 45.2 ملم

سەید سادق: 27.6 ملم

بەرزنجە: 70 ملم

قەرەداخ: 51.1 ملم

قورگە: 47 ملم

تەکیە: 51.5 ملم

سیتەک: 37.7 ملم

پارێزگای دهۆک:

دهۆک: 27.3 ملم

زاخۆ: 22.4 ملم

ئاکرێ: 45.2 ملم

بامەڕنی: 33 ملم

مانگێش: 39 ملم

کانی ماسی: 54 ملم

ئامێدی: 48 ملم

بجیل: 41 ملم

گردەسین: 54.1 ملم

دینارتە: 43 ملم

باتوفە: 30 ملم

سەرسەنگ: 53.5 ملم

شێخان: 35 ملم

بەردەڕەش: 38.6 ملم

دێرەلوک: 47 ملم

باعەدرێ: 35.5 ملم

قەسڕۆک: 35.5 ملم

چەمانکێ: 59 ملم

زاویتە: 51 ملم

سێمێل: 34.2 ملم

شێلادزێ: 42 ملم

پارێزگای کەرکوک و دەوروبەری:

کەلار: 39 ملم

مەیدان: 52 ملم

خانەقین: 31.2 ملم

کفری: 76 ملم

شوان: 45.3 ملم

تەکیەی جەباری: 45 ملم

پارێزگای هەڵەبجە:

هەڵەبجە: 26.5 ملم

تەوێڵە: 33.8 ملم

خورماڵ: 24.9 ملم

بیارە: 26 ملم

سیروان: 27.5 ملم

زیانەکانی لافاو و بارانبارین لە هەولێر

بە پێی ی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، بەهۆی
بارانە بەخوڕەکەی رۆژی 26ی ئاداری 2026، چەندین زیان لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارکراون
کە لە نێوانیان
:

داخستنی پردی کۆنی بنەسڵاوە
لە ناوچەی پیشەسازیی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو
.

پەککەوتنی پردی سەیداوە
بەهۆی کۆبوونەوەی رێژەیەکی زۆری ئاو
.

دروستبوونی گرفتی
هاتوچۆ لە ریگای نێوان (گوێر-هەولێر) لە نزیک گوندی قادریە
.

داخستنی ریگای گوندی قیرژەی
بناری سەفین و ریگای نێوان (شەقڵاوە-هیران) بەهۆی رۆچوون و لافاوەوە
.

– دروستبوونی مەترسی لەسەر ماڵانی نزیک گۆمی دارەتوو، دوای
ئەوەی ئاستی ئاوی گۆمەکە گەیشتە 24 مەتر و سەرڕێژی کرد.

بابەتى تر

👤
Live: 116 Today: 737 📊 Click Here