یاسا لە هەرێمی کوردستان نەبووەتە پەناگەی دادپەروەری، بەڵکو بووەتە ئامرازێک بۆ پاراستنی دەسەڵات..!

یاسا لە هەرێمی کوردستان نەبووەتە پەناگەی دادپەروەری، بەڵکو بووەتە ئامرازێک بۆ پاراستنی دەسەڵات..!

جار بینراوە: (4)

ڕێبەر سەلیم – چالاکوان

ماوەی زیاتر لە ساڵێک و نیوە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە، بەڵام حکومەتی نوێ پێکنەهاتووە، خەڵک مووچەیان نییە، کارەبا بەردەوام نییە، خزمەتگوزارییەکان لاوازن و لە ئاستی پێویستدا نین.

لە کاتێکدا کێشە یەکان چارەسەر ناکرێن، سیستەمی یاسایی بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سیاسی، دەسەڵاتی دادوەری لەژێر کاریگەری و کۆنتڕۆڵی دوو حیزبی دەسەڵاتدار (پارتی دیموکراتی کوردستان) و (یەکێتیی نیشتمانی کوردستان) و بنەماڵەکانیان دایە، وە بەداخەوە بڕیارە دادگاییەکان زۆرجار بە پێی بەرژەوەندی سیاسی دەستنیشان دەکرێن، نەک بە پێی بنەمای دادپەروەری.

یاسا لە هەرێمی کوردستان بەکاردێت بۆ:

١- چەوساندنەوەی ڕکابەرانی سیاسی

٢- گرتن و ترساندنی ڕۆژنامەنووسان

٣- سەرکوتکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ

٤- کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان

لە شوێنی ئەوەی یاسا سنوور بۆ دەسەڵات دابنێت، دەسەڵات شێوەی یاسا دەگۆڕێت، ئەمە “لاستیکی بوونی یاسا”یە واتە یاسا بە پێی بەرژەوەندی کەس و حیزب دەکشێت و دەگۆڕێت لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕووی فەرمییەوە هەرێم بەشێکە لە عێراق و پێویستە پابەند بێت بە دەستوور، بەڵام لە ڕاستیدا لە بواری ئەمنی و یاسایی دا سیستەمە ناوخۆییەکە بە شێوەیەکی زۆر سەربەخۆ کاردەکات، کە ئەمەش دەرفەتی زیاتری داوە بۆ بەکارهێنانی یاسا وەک ئامرازێکی سیاسی.

ئەنجامەکانی ئەم باردودۆخەش ڕوونن:

١- متمانەی گشتی بە سیستەمەکە کەمبووەتەوە

٢- ئازادی ڕادەربڕین لە مەترسیدایە

٣- دادپەروەری یەکسان بوونی نییە

٤- گەندەڵی و ی سیاسی جێگای شایستەیی گرتووەتەوە

کاتێک یاسا نەبێت بە پەناگەی هاوڵاتی، دیموکراسی تەنها ناوێک دەبێت، هەرێمی کوردستان پێویستی بە سیستەمێکی دادپەروەر هەیە، نەک سیستەمێک کە یاسا بەکاردێنێت بۆ مانەوەی دەسەڵات و دەسەڵاتداران خۆیان.

بابەتى تر

👤
Live: 27 Today: 173 📊 Click Here