گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو خه‌یاڵه‌كانی بوون (له‌وێ له خۆرگیرانی كۆڵانه‌كه)ی ڕه‌فیق سابیردا
-١-
(له‌وێ له خۆرگیرانی كۆڵانه‌كه)دا یه‌كێكه له شیعره‌كانی ڕه‌فیق سابیر كه له ساڵی 1992دا نووسیوویه‌تی، واته به‌رهه‌می دوای وه‌رزه به‌ردینه و به‌شێكی تر له‌و شیعرانه‌ی شاعیره كه تیایاندا ڕه‌فیق وه‌كو یه‌كێك له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی گی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه پێشتر به گی مانه‌وه ناومان بردووه به ته‌واوه‌تی جێگای خۆیی گرتووه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ڕه‌گه‌ز و پایه‌كانی كورد شیعر به‌رهه‌م دێنێ، به واتایه‌كی تر مرۆڤی كورد مێژووی شكستی ئه‌م مرۆڤه وه‌كو كۆمه‌ڵگا و سروشتی زێدی ئه‌م مرۆڤه كه سروشتی كوردستانه به هه‌موو جوانی و دزێوییهكانیهوه، به هه‌موو شكست و ههستانهوهكانیهوه.. بوونه‌ته ڕه‌گه‌زی به‌رهه‌م هێنانی شیعر و شیعریه‌ت لای ڕه‌فیق سابیر. هه‌ر لێره‌وه ده‌شێ بڵێین ڕه‌فیق له‌نێو ڕووبه‌رێكی دیاریكراودا كارده‌كات به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی نێو ئه‌و ڕووبه‌ره به مه‌به‌ستی به‌خشینی ناسنامه پێیان كه له ئاكامی ئه‌وه‌شدا ئه‌و ده‌یه‌وێت ناسنامه به خودی ئه‌و مرۆڤه ببه‌خشێت كه كورده، ناسنامه به مێژووه‌كه‌ی ببه‌خشێت ئه‌ویش له ئه‌نجامی بوون به بكه‌ری خودی مرۆڤه‌كه‌دا، بكه‌رێك كه ڕووداوی خاوه‌ن ناسنامه دروست بكات، ڕووداوێك كه ئاماده‌بوونی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و مێژووی شكست یان مێژووی كوژراو بگۆڕێت بۆ مێژووی دروستكردن و بنیادنان بۆ مێژووی زیندووبوونه‌وه و ڕابوونه‌وه كه ئه‌ویش ئاماده‌بوون له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و له سنووری خۆیدا و ئاماده‌بوونی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی خۆیشی بێنێته ئاراوه.
شیعری ڕه‌فیق ده‌شێ له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌می زمان وه‌كو شیعری سیاسی یان ئاشكرا ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام كاتێ شۆڕده‌بێته‌وه بۆ ئاستی قوڵی ده‌قه‌كانی جیهانێكی مه‌ودا فراوانتر و تێڕوانینی قوڵتر ده‌دۆزێته‌وه، ده‌شێ هه‌ست به‌وه بكرێت كه به‌رهه‌مهێنانی شیعر لای ڕه‌فیق سابیر له ئه‌زموونی دوایی ئه‌ودا به تایبه‌تی دوای وازهێنانی له حیزبی شیوعی جۆرێك له دروشم و پێداگرتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد باڵاده‌ست بێت كه ئه‌وه‌ش به جۆرێكی وه‌ها لێك بدرێته‌وه له‌سه‌ر حسابی به‌رهه‌م هێنانی شیعریه‌ته به‌ڵام له ڕاستیدا ڕه‌فیق له‌و بواره‌دا به باشی ده‌توانێت شیعریه‌ت به‌رهه‌م بهێنێت به جۆرێك كه له پێشه‌نگی ئه‌و شاعیرانه‌ی ئێمه كه ده‌توانن له سیاسه‌ت، له مێژوو شیعریه‌ت به‌رهه‌م بهێنن. بۆیه ئه‌زموونی شیعری ڕه‌فیق له‌گه‌ڵا ئه‌زموونی هه‌ندێ له شاعیرانی تردا كه له‌و بواره‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و ده‌شێ بڵێین ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره‌ش تاكو ئێستا له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئێمه‌دا ئه‌گه‌رچی جێگای دیاری گرتووه به‌ڵام وه‌كو پێویست ئاخاوتن له‌سه‌ر ئه‌زموونی شیعری و جیهانبینی شیعری ئه‌و نه‌كراوه.. ڕه‌نگه زیاده‌ڕۆیی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم جگه له‌و ئاخاوتنانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر گی شیعری ڕه‌فیق له چه‌ند ێكدا و جگه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه له كتێبی “گه‌ڕان به‌دوای ناسنامه‌دا” كردوومانه هه‌وڵێكی ئه‌وتۆی دیار نه‌دراوه بۆ دیاریكردنی شوێنی ئه‌م شاعیره له‌سه‌ر جوگرافیایی شیعری كوردی له سی ساڵی ڕابردوودا.
-٢-
بنیادی پێكهێنه‌ری ئه‌م شیعره به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند دووانه‌یه‌ك بنیادنراوه كه بریتین له دووانه‌ی (ئێره/ ئه‌وێ، سروشت/ شارستانێت، ئاماده‌بوون/ ونبوون، ڕابوونه‌وه/ مردن، مێژووی ئاماده/ مێژووی كوژراو، نیشتمان/ مه‌نفا، بوون/ نه‌بوون، ئێستا/ ڕابردوو) كه تێكڕا توخمه‌كانی پێكهێنه‌ری ده‌قه‌كه بۆ بنیادنانی ئه‌م دووانانه كارده‌كه‌ن و ئه‌نجامیش جیهانبینی شیعره‌كه به سڕینه‌وه‌ی یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌و دووانانه كۆتایی دێت و سه‌رجه‌م تاكه حاڵه‌تێك باڵاده‌ست ده‌بێت كه ئه‌ویش حاڵه‌تی (بوون)ه له ساته‌وه‌ختی ئێستادا و له‌سه‌ر خاكی نیشتمان، واته ساته‌وه‌ختی به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه دێته ئاراوه.
له نێوان دوو بۆشاییدا تاوێرێك له كه‌ناری ڕۆح‌دا ده‌چێنێت
به دوای –با-دا به‌سه‌ر ڕووباردا ڕاده‌كه‌یت
تۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی خزیوویت
مهدارهكهت ڕاوت ده‌نێت، ڕاوت ده‌نێت
به‌نێو ئێواره‌دا شۆڕ ده‌بیته‌وه
له هه‌رێمی به‌سته‌ڵه‌كدا، به تاڵه تیشك
تابلۆی مانگێكی قوپاو، مانگێكی شكاو
له‌سه‌ر ئاو ده‌كێشیت
به ڕووی شه‌پۆلێكی شلوێدا دهقیڕێنیت
-منم پشكۆ!
له دووانه‌ی (ئێره/ ئه‌وێ)دا له ئاستی بینراوی ده‌قه‌كه‌دا ته‌نیا جیاوازی نێوان دوو پانتایی جوگرافیا ده‌بینرێت، به‌لام له پشتی ئه‌م لێكدانه‌وه ساده‌یه‌وه ده‌لاله‌تی (ئێره/ ئه‌وێ) قوڵتر ده‌بێته‌وه و سنووری ئاسایی شوێن به‌جێ ده‌هێڵێ و ده‌بێته شوێن به ده‌لاله‌تێكی پڕ ماناترهوه كه تا چه‌ندێ تیایدا (بوون) فه‌راهه‌م ده‌بێت، به واتا شوێن ده‌بێته ئه‌و زه‌مینه‌یه كه بوونی تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و هه‌وڵی ڕووداو دروستكردن به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ناسنامه ده‌گاته ئه‌نجام. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه (ئێره/ ئه‌وێ) له ده‌قه‌كه‌دا وه‌كو زه‌مینه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به ئاماده‌بوونی (من) وه‌كو خودی بكه‌ری شیعره‌كه كه دواتر ده‌بێت به (نه‌ته‌وه) قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت. بكه‌ر كه له شیعره‌كه‌دا له سنووری فه‌زای ده‌قه‌كه‌دا وه‌ستاوه و به ڕاناوی كه‌سی دووه‌م خۆی نیشان ده‌دات و خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، كه وێنه‌ی خۆی له بارێكی سایكۆلۆژی ناجێگیردا پێشكه‌ش ده‌كات و به ئاشكرا له به‌رده‌م گومانێكدا ڕاوه‌ستاوه گومانی به‌رده‌م شكستی هه‌میشه‌یی و گومانی ڕامان له مێژوویه‌كی بێناسنامه. به‌واته ئه‌م كه‌سێتێكی ناجێگیره له‌و وێنه‌یه‌ی كه خۆی بۆ خۆیی ده‌كێشێت و وای نیشان ده‌دات له نێوان دوو بۆشایدا پێكهاته‌یه‌كی بێ‌گیان ده‌چێنێت، واته له نێوان ئێره‌و ئه‌وێدا هه‌ردوو لایش هه‌ر به بۆشایی ده‌بینێت چونكه ئه‌م بكه‌رێكه نه لێره توانیوویه‌تی ڕووداو دروست بكات نه له‌وێش ده‌توانێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. به واتا ئه‌م له حاڵه‌تی ونبووندایه به جۆرێك كه وه‌كو كه‌سێتێكی بێ به‌رنامه به دوای مه‌سه‌له‌یه‌كدا ده‌ڕوات كه به‌ده‌ست هێنانی له سنووری وه‌همدایه. كاتێ ده‌ڵێ به دوای (با)دا به‌سه‌ر ڕووباردا ڕاده‌كه‌یت.
لێره‌وه ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سێته ئاشكرا ده‌بێت كه كه‌سێتێكی ونبووه، كه‌سێتێكی بێبه‌رنامه‌یه، كه‌سێتێكه نازانێت له كوێوه ده‌ست پێ بكات و بۆ كوێ بچێت، ئه‌و كهسێتهش ئه‌گه‌ر له ئاستی یه‌كه‌مدا خودی شاعیر بێت و ئۆتۆبایۆگرافیای خۆی بنووسێته‌وه كه چۆن له نێوان ئێره‌و ئه‌وێدا دابه‌ش بووه و نه له‌وێ ده‌توانێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێت نه لێره ده‌توانێ ئارام بگرێت، ئه‌وا له ئاستێكی تردا سنووری ئه‌و كه‌سێته فراوانتر ده‌بێت و ده‌بێته نه‌ته‌وه كه له نێوان (ڕابردوو ئێستادا) نه‌یتوانیووه مانا به هیچ كام له‌و دوو كاته ببه‌خشێت چونكه كات كاتێ مانای هه‌یه كه ڕووداوی تێدا دروست بكرێت به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌وی بكه‌ری نه‌ته‌وه هه‌ردوو كاته‌كه چ له ئاستی ئێره‌دا، چ له ڕوانینی ئه‌وێوه مانایه‌كی نیه به‌ڵكو چ كات و شوێن به گوێره‌ی ئه‌وی بكه‌ری شیعره‌كه چ وه‌كو تاكه كه‌س و چ وه‌كو ئێمه كه مه‌به‌ست نه‌ته‌وه‌یه وه‌كو بۆشایی ماوه‌ته‌وه و هیچ ئاماده‌بوونێكی تێدا تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌وی بكه‌ری شیعره‌كه خۆی ده‌دوێت به‌ڵام به ناوی كه‌سی دووه‌می تاكه‌وه خۆی پێشكه‌ش ده‌كات یان به جۆرێكی تر بڵێین خۆی ده‌دوێنێت، شێوازی دواندنهكهی ڕاسته‌وخۆ ناجێگیری باری ده‌روونی ئه‌و ده‌رده‌خات، ده‌شێ ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ههستكردنیدا بێت به جۆرێك له ونبوون كه ئه‌ویش ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌می بێناسنامه‌یی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م خۆی وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی خزیوو ده‌بینێت واته بوویه‌كی په‌رتكراو له زێد‌و نیشتمانی خۆی، كه ته‌نانه‌ت وا پێده‌چێت هیچ ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت بۆ جێگیركردن و به‌ستنه‌وه‌ی به شوێنێكه‌وه كه زێدی ئه‌وه. هه‌ر له‌وێشه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه له به‌رده‌می مه‌ترسی ونبووندایه چونكه پێی وایه كه نه‌ك ئه‌م هه‌ر له زه‌مینه‌ی خۆی په‌رتبووه به‌ڵكو وای بۆ ده‌چێت كه ئه‌و زه‌مینه‌یه ئه‌م نه‌گرێته خۆی و بگره فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆیه‌وه كه ئه‌وه‌ش دووچاری ونبوونێكی خنكێنه‌ری ده‌كات. ئه‌گه‌ر كاتێ ئه‌م فڕی بدرێته ئه‌و دیووی سنووری زێد‌و نیشتمانی خۆیه‌وه ده‌شێ به ڕایه‌ڵێكی به‌هێزی ڕۆحی و سایكۆلۆژی به‌و نیشتمانه‌وه ببه‌سترێت و ئه‌وه‌ش به جۆرێك هه‌ستكردن به بوونی له لا فه‌راهه‌م بكات هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ژێر كاریگه‌ری یاده‌وه‌ری ڕابردوویدا كه په‌یوه‌ستبووه به زێدی خۆیه‌وه، به‌ڵام كاتێ ئه‌و هه‌ست بكات كه زێد‌و نیشتمان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆیان پاڵی بنێن ئه‌وا مانای وایه ئه‌و ڕایه‌ڵه ڕۆحی و سایكۆلۆژییه‌ش بوونی نامێنێت.. لێره‌وه ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا بۆچی بكه‌ری ئه‌م شیعره ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ستكردن كه پێی وابێت نیشتمان جارێكی تر ئه‌و ناگرێته خۆی؟ ئایا ئه‌م ڕوانینه ته‌نیا له سنووری خه‌یاڵدا بوونی هه‌یه یان له واقیعدا ده‌سه‌لمێنرێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه له سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع سه‌لمێنرا یان جێبه‌جێ كرا، ناسنامه‌ی یه‌كێك له ئه‌وی بكه‌ر یان ئه‌می نیشتمان ناكه‌وێته به‌رده‌م پرسیاره‌وه؟ پرسیار له‌وه‌ی ئایا بۆچی نیشتمان ئه‌و فڕی ده‌داته ده‌ره‌وه؟ ئایا نیشتمان ماهیه‌تی نیشتمانی ونكردووه یان ئه‌و خاسێتی نیشتمانپه‌روه‌ری ونكردووه و نیشتمان به نه‌وه‌ی خۆیی نازانێت.؟
به‌هه‌رحاڵا ده‌شێ زۆر هۆكار وه‌ها له‌و بكه‌ن كه نه‌توانێت بێته‌وه سه‌ر زێدی خۆی به‌ڵام نیشتمان ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌و بڵێت تۆ په‌یوه‌ندیت به منه‌وه نییه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وه‌كو واقیع سه‌یری نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌ین هێشتا خاسێتی سروشتی هه‌یه و نه‌ك ئه‌و به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانی تریش چۆن له ئامێزی سروشتدا بوون، ده‌توانن به هه‌مان شێوه له ئامێزی نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌مدا بن چونكه هێشتا خاسێتی نیشتمانپه‌روه‌ریش لای هاونیشتمانیانی سه‌ر زێدی ئه‌و نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی په‌ره‌سه‌ندن كه ته‌نانه‌ت به‌وانی تر بڵێن ئێره جێگای ئێوه‌ی تێدا نابێته‌وه، ئیتر ئایا چۆن نیشتمان ئه‌م فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی خۆی؟
بكه‌ری شیعره‌كه كه به ئاشكرا وه‌كو گێڕه‌ره‌وه خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و له‌وی گوێگر ده‌دوێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا گێڕه‌ره‌وه‌و گوێگر هه‌ر هه‌مان كهسێتن كه بكه‌ری شیعره‌كه‌یه و له ئاستێكی تریشدا خودی شاعیره. هه‌ر له ده‌ستپێكی شیعره‌كه‌دا وه‌كو بوویه‌كی بێناسنامه خۆی پێشكه‌ش ده‌كات كه له نێوانی (ئێره/ ئه‌وێ)دا ونبووه. ئه‌و شاعیر له‌وێوه واته له ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای خۆیه‌تی و شیعره‌كه له ده‌ره‌وه به‌رهه‌م دێت، له كات و شوێنێكدا كه ئه‌و تیایدا هه‌ست به بوون ناكات، ئه‌گه‌رچی به جۆرێكیش خۆی وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی له مه‌دار ده‌رچوو پێشكه‌ش ده‌كات به‌ڵام له ڕێگای خه‌یاڵه‌وه كه ئه‌ویش له به‌رهه‌م هێنانی ده‌قه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێره، له یاریكردنی نێو توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌قه‌كه‌وه واته به ڕایه‌ڵی زماندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (ئێره) بۆ زێد و نیشتمانێك كه پێی وایه ئه‌م فڕی دراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی مه‌داری ئه‌و، ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی ئه‌و فڕێدانه له ئاستی زمانی ده‌قه‌كه‌دا ئه‌وه نیشان ده‌دات كه نیشتمان (ئه‌و)ی ناوێت.. دیاره ئه‌وه‌ش جێگای پرسیاره وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد.
بكه‌ری شیعره‌كه كاتێ له‌وێ هه‌ست به‌وه ده‌كات كه فڕێ دراوه‌ته ده‌ره‌وه و له‌وێشدا هه‌ست به بوونی خۆی ناكات و به‌ڵكو له‌وه‌ش تێده‌گات كه ناتوانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، زیاتر بێزاری دایده‌گرێت چونكه لێره له‌گه‌ڵا (كۆ)دا پێكه‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه هه‌ستی به ئاماده‌بوون ده‌كرد به‌ڵام له‌وێ وه‌كو تاك هه‌ست ده‌كات ناتوانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت چونكه ئه‌م وه‌كو كه‌سێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناتوانێت له به‌رامبه‌ر شارستانێتی و كه‌لتووری ئاماده‌ی ئه‌وێدا بوونی خۆی هه‌بێت چونكه ئه‌و پایانه‌ی نییه كه ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئێستا ئه‌م له به‌رده‌می كه‌لتوور و شارستانێتییهكدا ڕاوه‌ستاوه زۆر جیاوازن له كه‌لتوور و شارستانێتی ئه‌م و ناتوانێت به ئاماده‌بوونی ئێستای خۆی و به پشتی كه‌لتوور و شارستانێتی تایبه‌تی خۆی له‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌ی ئه‌وێ ناتوانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و بگره ناگاته ئه‌و ئاسته‌ش هه‌ست به بوونی خۆی بكات چونكه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ئه‌وێ ناتوانێت به وههم بانگه‌شه بۆ بوونی خۆی بكات به‌ڵكو له‌وێڕا ئاماده‌بوونی پراكتیكی سه‌لمێنه‌ری بوونه.
له‌وێ ئه‌م هه‌ست به بوون ناكات هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ست به‌وه بكات ئه‌م وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌ك وایه له مه‌داری خۆی ده‌رچووبێت، چونكه ئه‌م له زه‌مینه‌یه‌كی نیمچه سروشتییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ زه‌مینه‌یه‌ك كه له ڕووی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و به‌رهه‌م هێنانی شارستانییه‌وه زۆر جیاوازه له زێد‌و نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌و، بۆیه لێره‌وه شوێنی ئه‌م له نێوان ئێره‌و ئه‌وێدا ده‌شێ له شێوه‌ی دووانه‌یه‌كی تردا ئاخاوتن بكرێت كه ئه‌ویش دووانه‌ی (سروشت/ شارستانی)یه. ئه‌م له جوگرافیایه‌كی په‌راوێزی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه كه تاكو ئێستا ئه‌گه‌ر وه‌كو كۆمه‌ڵگاش سه‌یر بكرێت ئه‌وا زیاتر خاسێتی كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌یه كه كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تاییش به كۆمه‌ڵگای نێو سروشت ده‌ناسرێت ده‌گوازرێته‌وه بۆ (ئه‌وێ) واته بۆ نێو پانتایی شارستانێتی ڕۆژئاوا. ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی بێ ناسنامه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ئاماده‌ی ئه‌وێ توانای خۆ سه‌لماندن و ته‌نانه‌ت خۆ نمایش كردنیشی نییه چونكه ئه‌و بنه‌مایانه‌ی نییه كه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، بۆیه له‌وێوه له‌نێو زه‌مینه‌ی ڕۆژئاواوه وه‌كو ڕۆحێكی ڕۆژهه‌ڵاتی بێزار له هه‌موو ڕه‌گه‌ز و كه‌لتوور و دامه‌زراوێكی كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا به خه‌یاڵا له ڕووی یاده‌وه‌رییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو سروشتی ئێره، بۆ نێو كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی ئێره، ده‌شێ له‌وێوه به جۆرێك له په‌شیمانیه‌وه یان ئاوات بۆ خواستنه‌وه سه‌یری ئێره بكات و وا خۆی ببینێت كه ئه‌ستێره‌یه‌كی خزیووه و له‌وێشه‌وه هه‌ر په‌یوه‌سته به توخمه‌كانی سروشته‌وه كه مه‌به‌ست سروشتی ئێره و ناتوانێت ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵا توخمه‌كانی دنیای شارستانێتی و ته‌كنۆلۆژیای ڕۆژئاوادا دروست بكات.
ئه‌و له ساته‌وه‌ختی ئێواره و له هه‌رێمی به‌سته‌ڵه‌كدا تابلۆی مانگی قوپاو له‌سه‌ر ئاو ده‌كێشێت هه‌تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت:
گه‌ڵا زیزهكان پایز جێ دێڵن
جه‌سته‌ی شه‌كه‌تیش دارستانی ڕۆح
هه‌مان ونبوونه
لێره‌دا ده‌لاله‌تی هه‌ڵوێستی بكه‌ری شیعره‌كه له پانتایی جوگرافیا و شارستانێتی (ئه‌وێ)دا ئاشكرا ده‌بێت كه توانای هیچ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی نییه، به‌ڵكو له‌نێو خودی ئه‌و شارستانێتییه‌دا ده‌یه‌وێت وه‌كو ڕۆژههڵاتیهكی ڕۆمانسی كه هێشتا پێی نه‌ناوه‌ته نێو كۆمه‌ڵگاوه و بگره له قۆناغی سه‌ره‌تایی و باری ساده‌ی سروشتدا ده‌ژی.. هه‌ر ده‌یه‌وێت له‌نێو ئه‌و سروشته‌دا بمێنێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و توخمانه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات توخمه‌كانی سروشتن. سروشتێ كه له به‌رامبه‌ر سه‌لماندنی (بوون)ی ئه‌ودا بێ هه‌ڵوێست و بێ په‌یوه‌ندین. بكه‌ری شیعره‌كه له دووانه‌ی (ئێره/ ئه‌وێ)دا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ (ئێره) كاتێ (ئه‌وێ) پانتاییه‌كه تیایدا ناتوانێت پراكتیكی خودی خۆی بكات، به‌ڵام هه‌ر له‌وێوه كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێره و له شێوه‌یه‌كی گشتی تردا سه‌رنج ده‌دات هه‌ست به جۆرێك له ونبوون ده‌كات و ونبوون ده‌بێته حاڵه‌تێكی گشتی تر و ته‌نها ئه‌وێ یان ئێره ناگرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێته ونبوون له هه‌ردوولا ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له هیچ زه‌مینه‌یه‌كدا هه‌ست به بوونی خۆی ناكات و ناتوانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت به‌واته شوێن په‌یوه‌ست به بوونی پانتاییه‌كه ونبوونی فه‌راهه‌م كردووه. ونبوون له‌وێ په‌یوه‌سته به خودی بكه‌ره‌وه كه ناتوانێت له ڕووی شارستانێتی ئه‌وێ خۆی بسه‌لمێنێت بۆیه هه‌ست به پرۆسه‌یه‌كی فڕێدان بۆ په‌راوێز ده‌كات كه ئه‌ویش په‌راوێزی مێژووه، بێگومان ئه‌م له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می په‌راوێزه. چونكه ئه‌گه‌ر مه‌دار به جێگای سروشتی ئه‌و دابنرێت ئه‌وا خزان له‌و مه‌داره ده‌رچوونه له جێگای سروشتی كه ئه‌ویش هێنده‌ی تر فڕێدانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بوون، ده‌شێ له لایه‌كی تریشه‌وه مه‌دار وه‌كو (ناوه‌ند) واته ڕۆژئاوای شارستانی دابنرێت و ده‌رچوون له مه‌دار كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شارستانێته بێت.
كاتێ بكه‌ری شیعره‌كه له‌وێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێره و ورد ده‌بێته‌وه، گه‌ڕانه‌وه له مه‌داری خه‌یاڵدا ده‌بینێ، ئێره بریتییه له قه‌واره‌یه‌كی وه‌همی، مێژوویه‌كی وه‌همی، جه‌سته‌یه‌كی بێ ناسنامه، پانتاییه‌ك له‌سه‌ر مێژووی ناساندن نه‌یتوانیووه خۆی ده‌ربخات. لێره‌وه كاریگه‌ری ونبوونی ئێره كه ونبوونێكی گشتییه و بریتییه له ونبوونی (نه‌ته‌وه)، بۆیه فاكته‌رێكی ئاماده له كه‌سێتی بكه‌ری شیعره‌كه‌دا و له ڕووی نه‌سته‌وه حاڵه‌تی هه‌ست به نزمی كردنی لا دروست كردووه و ناتوانێت وه‌كو كه‌سێتێكی خاوه‌ن ماهیه‌ت خۆی بنوێنێ. له لایه‌كی تریشه‌وه (بكه‌ری شیعره‌كه) واته (من) نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی ونبووی بێناسنامه‌ی فڕێدراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی مێژوو سته‌مه هه‌روا به ئاسانی بتوانێت له ڕووی شارستانی ئاماده و خاوه‌ن ناسنامه و مێژووی (ئه‌وێ)دا هیچ ئاماده‌بوونێكی هه‌بێت بۆیه له‌وێ هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ونبوون یه‌ك ده‌گرنه‌وه و ونبوون ده‌بێته حاڵه‌تێك به ته‌واوی پانتایی ڕۆحی و پراكتیكی فیزیكی بكه‌ر ده‌گرێته‌وه.
له نێوانی دوو مه‌داردا ئاسۆیهكیت ڕوو
وه‌كو ساوای
یه‌كسانه ڕووت و چه‌سپاو!
گه‌روی شاران و تریفه شلۆییهكان تێت ئاڵاون
ڕوخسارت له خۆر گیران- له خۆڵباران
له خاكێكی دێمه‌كار ده‌چیت
تۆ له شه‌وه قهترانیهكاندا هه‌ڵۆت فێره باڵه‌فڕێ و
ڕووبارت فێره خۆشڕۆیی ده‌كرد..
بكه‌ری شیعره‌كه (له‌وێ)وه له ساته‌وه‌ختی ئێستادا چه‌ند جارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو، كاتێ له سنووری خه‌یاڵدا ده‌گاته‌وه به‌و مێژووه‌ی پێشتر ئه‌گه‌ر بشێ له ڕووی ئاماده‌بوونه‌وه ناوی مێژووی لێ بنرێت، ئه‌وا هه‌ست به جۆره خۆشیه‌ك ده‌كات چونكه پێی وایه ڕابردوو ساته‌وه‌ختی پراكتیك و هه‌وڵدانی سه‌لماندنی خودی خۆی بووه به پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه كه هه‌ست ده‌كات سه‌رده‌می ونبوون و سڕینه‌وه‌ی بوون و ناسنامه‌یه‌تی. ئه‌م له نێوانی دوو مه‌داردا واته له نێوان ئێره و ئه‌وێ یان ڕابردوو، ئێستادا یان له نێوان شارستانێتی و سه‌ره‌تایی بووندا وه‌كو ئاسۆیه‌ك سه‌یری خۆی ده‌كات به‌ڵام ئایا ئه‌و ئاسۆیه كامه‌یه و شوناسی چییه؟ هه‌ر ڕاسته‌وخۆ به دوای ئه‌م ناساندنه‌دا شوناسی ته‌واوه‌تی ئه‌و كه مه‌به‌ست خۆیه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات كه ڕوخساری له خۆرگیران و خۆڵباران و له خاكێكی دێمه‌كار ده‌چێت واته ئومێدی زیندووبوونه‌وه و ڕابوونه‌وه‌ی نییه. ئه‌گه‌رچی له ڕابردوودا ئه‌م بكه‌رێكی ڕووداو دروستكه‌ر بووه و هه‌ڵۆی فێره باڵه‌فڕێ و ڕووباری فێری خۆشڕۆیی كردووه. به‌ڵام ئایا ئه‌م له ڕابردوودا ئه‌و بكه‌ره بووه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له سنووری تاكه كه‌سه‌وه بیگوازینه‌وه بۆ سنووری نه‌ته‌وه.. ئه‌وا ده‌شێ ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌رجه‌سته‌كراوه جۆرێك له یۆتۆپیا بێت.
بكه‌ری شیعره‌كه باسی ڕابردووی خۆی ده‌كات، كه وای نیشان ده‌دات كه له ڕابردوودا ئه‌م خاوه‌نی ناسنامه بووه و له ترسناكترین ساته‌وه‌ختدا توانیوویه‌تی بكه‌رێتی خۆی بسه‌لمێنێت كاتی هه‌ڵۆ فێری فڕین ده‌كات به‌ڵام دیاره ئه‌م كرداره‌یه له به‌رامبه‌ر گومانێكدا ڕامان ده‌گرێت گومانی ئه‌وه‌ی ئایا (هه‌ڵۆ) خۆی خاسێتی فڕینی له ده‌ستداوه یان هه‌ر نه‌یبووه یان ئه‌وه‌تا هه‌ڵۆ فڕینێكی ئه‌وتۆی نه‌زانیووه و ئه‌م فێری ده‌كات.. ئایا ده‌شێ ده‌لاله‌تێكی تر بۆ ئه‌م بۆچوونه و بۆچوونی دوای ئه‌وه‌ش (ڕووبارت فێری خۆش ڕۆیی ده‌كرد) بدۆزرێته‌وه جگه له‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه بۆ سه‌لماندنی توانای بكه‌رێتی ئه‌م له ڕابردوودا. دیاره ئه‌و پرسیاره‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا له ڕابردوودا ئه‌م له‌و ئاسته‌دا بووه كه وه‌كو بكه‌رێكی ڕووداو دروستكه‌ری ئه‌وتۆ باس بكرێت؟ ئه‌گه‌ر بكه‌رێكی له‌و جۆره بوایه ئاماده‌بوونێكی ئه‌وتۆی له ڕابردوودا ده‌بوو كه جۆرێك له شارستانی به‌رهه‌م بهێنێت به جۆرێك كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و یاده‌وه‌ریه له ئێستاشدا هه‌ستی به بوونی بكردایه و به‌و جۆره فڕێ نه‌درایه‌ته ئه‌و دیوی مه‌داری خۆیه‌وه.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر بكه‌ری شیعره‌كه خودی شاعیر بێت، ئه‌وا به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و به ڕابردووه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه له شێوه‌ی دووانه‌ی (ئێستا/ ڕابردوو)دا ده‌رده‌كه‌وێت، له ئێستای ونبوون و بێ پراكتیكییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وسای چالاكی و پراكتیك كردن، ئه‌وسایه‌ك كه تیایدا لێره له‌سه‌ر خاكی نیشتمان، نیشتمانی له چوارلاوه ڕۆح داگیركراو بوونی هه‌بووه یان هه‌ستی به بوون كردووه كه بێگومان ده‌شێ ئه‌و هه‌ستكردنه‌ش ته‌نیا جۆرێك له قه‌ناعه‌ت هێنان بوو بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه نه‌یتوانیبێت پرسیار له ماهیه‌تی بوون بكات به‌ڵام كاتێ ده‌كه‌وێته ئه‌و دیوو سنووری نیشتمانه‌وه یان ئاشكراتر بڵێین له ڕۆژئاوا به جۆرێك تێده‌گات كه بوون به‌و شێوه ساده‌یه‌ی پێشتر ئه‌م هه‌ستی پێكردووه هیچ مانایه‌كی نییه له كاتێكدا نیشتمان خاوه‌نی تاكه ناسنامه‌یه‌ك نه‌بێت و له به‌های ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمان داماڵرابێت و كرابێته پاشكۆی نیشتمانی ئه‌وانی تر.
به‌ڵام له‌و ساته‌دا كه بوون به پێی ئه‌م تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه گه‌وهه‌رێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه، ئه‌م نه‌وه‌یه‌كی نوێی بۆ ڕابوونهوهو شۆڕش هانداوه و فێری فڕین و خۆشڕۆیی كردون، ئه‌م له‌و ساته‌دا عه‌وداڵی شۆڕش و بزاڤی نه‌ته‌وه بووه، به‌ڵام ئێستا (له‌وێ) له‌نێو گێژاوی ئاڵۆزی شارستانێتی ڕۆژئاوادا ته‌نانه‌ت هه‌ست به بوونی خۆیشی ناكات و جه‌سته‌یه‌كی بێناسنامه‌ی فڕێدراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شارستانێته و بگره توانای چوونه نێو سنووره‌كانیشی نییه، چونكه ڕۆژههڵاتیییهكی بێ كه‌ینوونه‌یه و له‌وه‌ش زیاتر ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌راوێزخراو و بێ ناسنامه‌ی وه‌كو كورده، كه‌واته له ئێستادا و له گه‌یشتن به‌و حاڵه‌ته‌ی هه‌ستكردندا ده‌گات به‌و بۆچوونه‌ی كه ڕابردوو ساته‌وه‌ختی خۆ سه‌لماندن و كاركردن و چالاكی و ئاماده‌بوون بووه به گوێره‌ی ئه‌م، لێره‌وه په‌یوه‌ست به كه‌سێتی ئه‌م بكه‌ره (ونبوون/ وننه‌بوون)، (ئاماده‌بوون/ ئاماده‌نه‌بوون) هاوشانن له‌گه‌ڵا دووانه‌ی (ئێره/ ئه‌وێ)دا به گوێره‌ی كه‌سێتی ئه‌م بكه‌ره كه ده‌شێ له سنوورێكی فراوانتردا به كه‌سێتی نه‌ته‌وه یان كه‌سێتی ڕۆژهه‌ڵاتی لێكبدرێته‌وه.
(ئه‌وێ) زه‌مینه‌ی ونبوون و ئاماده نه‌بوونه، (ئێره)ش زه‌مینه‌ی بوون و ئاماده‌بوونه گه‌رچی ئه‌و بوون و ئاماده‌بوونه ناسنامه‌یه‌كی ناوچه‌یی و سنوورداری هه‌بێت واته ته‌نیا له پانتایی جوگرافیای نیشتماندا توانای خۆسه‌لماندنی هه‌بێت، به‌ڵام لێره‌شه‌وه له ئاستی نه‌گوتراودا لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر خۆی ئاشكرا ده‌كات ئایا ناسنامه‌ی نیشتمان و نه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستی خۆ و له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا له كوێدایه؟ ئایا له ئاستی ئه‌وانی تردا (ئێره) كه مه‌به‌ست نه‌ته‌وه و نیشتمانه ناسنامه‌ی هه‌یه؟ ئایا خاوه‌نی بوونه؟
دیسان له په‌راوێزی دووانه‌ی (ئێره/ ئه‌وێ)، (ئێستا/ ڕابردوو)دا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕۆحی یان مه‌عنه‌وی وه‌كو خه‌سڵه‌تی هه‌موو مێژووی ڕۆژهه‌ڵات دروست ده‌بێت كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نێو سروشتی سه‌رده‌می منداڵی، كه مه‌به‌ست منداڵییه له دوو ڕووه‌وه. منداڵی وه‌كو ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی ژیان كه خودی بكه‌ری شیعره‌كه نه‌یتوانیووه وه‌كو تافی منداڵی منداڵێتی خۆیی تێدا پراكتیك بكات، زه‌مینه‌ی ئه‌و تافه‌ش وه‌كو شوێن له واقیعدا یه‌كه‌م زێدی ئه‌مه واته شوێنی له‌دایكبوونی، ئه‌و پانتاییه جوگرافیه‌ی كه یه‌كه‌مین بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌می تێدا تۆماركراوه، ئێستا له كاتی نووسینی شیعره‌كه‌دا ئه‌و ڕووبه‌ره كه زێدی ئه‌مه جوگرافیایه‌كی بێ ناسنامه و وێرانه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌میش نایناسێته‌وه، هه‌موو خاسێت و سیماكانی كه بنه‌مای ناساندنی بوون سڕاونه‌ته‌وه، ئه‌م جێگایه نه خۆی وه‌كو جوگرافیایه‌ك ده‌ناسرێته‌وه نه ئه‌وی به‌رهه‌می خۆی كه بكه‌ری شیعره‌كه‌یه ده‌ناسێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناسنامه‌ی ئه‌می بكه‌ر و ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه ئه‌و به (ئێره) ناوی ده‌بات پێكه‌وه به‌ندن و هیچ كامیشیان ناشێت به‌بێ ئه‌ویتریان نه ببێته خاوه‌نی ناسنامه نه توانای ناسینه‌وه‌ی هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یر بكه‌ین كه (ئه‌م) له‌سه‌ر جوگرافیای خۆی هه‌ست به جۆرێك له بوون ده‌كات ئه‌وا ئه‌و بوونه سنوورداره و ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت به‌ره‌و حاڵه‌تی بڵندتر و گشتی تر ببرێت و (بوون) بگوازرێته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له ئاستی ئه‌وانی تردا ئه‌وا مانایه‌كی ئه‌وتۆی نابێت.
بكه‌ری شیعره‌كه كه خودی شاعیره له‌وێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆی بۆ قه‌ڵادزێ و ده‌گاته‌وه به سه‌رده‌می منداڵی خۆی
عه‌وداڵی چی بوویت؟
عه‌وداڵی چی نه‌بوویت؟!
كاتێ له چوار لاوه گیانتیان بنكۆڵ ده‌كرد
تۆ بۆ ڕوخساری خۆت ده‌گه‌ڕایت؟!
ئه‌و ڕوخساره بێ نه‌وایه‌ی هه‌ر ڕواڵه‌ته‌ی
له وڵاتێكدا
له ئێستگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر و به‌نده‌ر و
مه‌یخانه‌ی شارێكدا په‌ڕه‌وازه بوون!
تۆ به دوای منداڵیتدا وێڵ بوویت؟
كه له‌وێ..
له‌نێو خۆڵی كۆڵانه كوژراوه‌كانی
قه‌ڵادزێدا
باوه‌شت بۆ گرته‌وه و نه‌ی ناسیته‌وه‌و..
ئه‌م مێژووی خۆی ده‌به‌ستێت به مێژووی نیشتمانه‌كه‌یه‌وه و له‌و كاته‌دا كه نیشتمان به‌سه‌ر وڵاتانی تردا دابه‌شكراوه و هه‌ر لایه‌ك به جۆرێك ڕۆحی نیشتمان ده‌مژێت ئه‌م به دوای ناسینه‌وه‌ی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، به واتا ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌یه ببێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی خۆی له كاتێكدا وه‌كو (كه‌سێتی) كه ده‌شێ مه‌به‌ست كه‌سێتی شاعیر خۆی بێت په‌رت بووه و له هه‌مان كاتدا له گه‌ڕاندایه، گه‌ڕان به دوای ساته‌وه‌ختێكدا كه به بۆچوونی خۆی بوونی تێدا بووبێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساته‌وه‌ختی منداڵی، بۆ ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه منداڵێتی تێدا به‌سه‌ربردووه كه ئه‌ویش كۆڵانه‌كانی قه‌ڵادزێیه به‌ڵام كۆڵانه‌كان كوژراون. ئایا كوشتنی كۆڵانه‌كان چ مانایه‌ك هه‌ڵده‌گرن؟ ده‌شێ مه‌به‌ست نه‌بوونی ناسنامه بێت بۆ ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی كه نیشتمانی ئه‌وی شاعیره، یان مه‌به‌ست وێرانكردنی ئه‌و نیشتمانه بێت به گشتی یان وێرانكردنی خودی قه‌ڵادزێ بێت بۆ چه‌ند جارێك له لایه‌ن ئه‌وی داگیركه‌ره‌وه كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێكه‌وه ده‌لاله‌تی كوشتنی مێژووی بكه‌ری شیعره‌كه هه‌ڵده‌گرن كه مێژووی ئێمه‌یه.
كۆڵانه‌كان ئه‌م ناناسنه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له لایه‌ك كۆڵانه‌كان توانای ناسینه‌وه‌یان نییه، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م خاوه‌نی سیمایه‌كی دیار و جێگیر نییه هه‌تا بناسرێته‌وه كه ئه‌وه‌ش دیسان لاوازی پایه و بنه‌ماكانی بوون به خاوه‌نی ناسنامه‌ی دیاریكراو ده‌نووێنێت، به تایبه‌تی كه‌سێتێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زێد‌و جوگرافیای خۆی نه‌ناسرێته‌وه.. ئایا ده‌توانێت به‌و حاڵه‌ته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی زێد‌و جوگرافیای خۆی خۆی نمایش بكات و بوونی خۆی بسه‌لمێنێت؟ بێگومان نه‌خێر. دیاره له گه‌وهه‌ردا هه‌ستكردن به‌و حاڵه‌تی نائامادهبوونهیه كه (له‌وێ)وه ده‌یگێڕێته‌وه بۆ (ئێره) كه ئه‌ویش به هیوای گه‌یشتن به جۆرێك له بوون ئه‌م (له‌وێ)وه به ئومێدی گه‌یشتن به حاڵه‌تی هه‌ستكردن به بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆی، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ده‌رونیه‌وه لێره له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌بوونی سنوورداری خۆی له‌سه‌ر جوگرافیای نیشتمان جۆره ئارامیه‌ك به ده‌ست بهێنێت، واته ئه‌وه‌ی ده‌بێته پاڵنه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێره ئه‌گه‌رچی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی بێت واته گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ یاده‌وه‌ری ڕابردوویه‌ك كه (لێره) له‌نێو كۆڵانه كوژراوه‌كاندا هه‌ستی به جۆرێك له بوون كردبێت.
بكه‌ری شیعره‌كه له لایه‌ك له ساته‌وه‌ختی هه‌ستكردن به ئاماده‌نه‌بوونه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوویه‌ك كه له سنوورێكی دیاریكراودا هه‌ستی به بوون كردووه تیایدا، له لایه‌كی تریشه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سێته ئه‌و جووڵه‌یه كه له نێوان دوو جه‌مسه‌ری (شارستانی/ سروشت)دا دروست ده‌بێت. ئه‌م له قوڵایی شارستانی ڕۆژئاواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان بۆ په‌راوێزی ڕۆژهه‌ڵات، بۆ نێو كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی، واته لێره‌دا ناسنامه‌ی بكه‌ری شیعره‌كه ناسنامه‌ی سروشتی كه‌سێتی كۆمه‌ڵگای په‌راوێز یان سه‌ره‌تایییه كه ئه‌و بنه‌مایانه‌ی نییه له (ئه‌وێ)ی شارستانێتیدا جێگای خۆی بكاته‌وه. هه‌ر لێره‌وه ده‌شێ په‌یوه‌ندی (ئه‌وێ/ ئێره) وه‌كو په‌یوه‌ندی نێوان (شار/ لادێ) یان (شار/ سروشت) لێكبدرێته‌وه كه چۆن مرۆڤ مه‌یلی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ لادێ یان بۆ سروشت كه مه‌به‌ست له‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می ساده‌یی و ساكاری، بۆ ژیانی سه‌ره‌تایی، بۆ سه‌رده‌می خاوێنی و بێ خه‌وشی.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سێته (له‌وێ)وه بۆ (ئێره)، گه‌ڕانه‌وه‌یه له‌نێو په‌یوه‌ندی ئاڵۆزی شاراوه له‌نێو شارستانێته‌وه بۆ نێو ژیانی ساده‌ی ئێره كه به‌راورد به ئه‌وێی په‌ره‌سه‌ندو ده‌شێ وه‌كو سروشت سه‌یری ئێره بكرێت، چونكه ئه‌و زه‌مینه‌ی كه بكه‌ری شیعره‌كه بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه له ڕووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هێشتا ده‌شێ وه‌كو كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی سه‌یربكرێت كه هێشتا له قۆناغی قسه‌كردندایه و نووسین نه‌بۆته خاسێتی دیار تیایدا كه به قۆناغی تۆماركردن ناوده‌برێت كه مه‌به‌ست له‌مه‌ش قۆناغی پێش مێژووه یان ساته‌وه‌ختی ده‌ره‌وه‌ی مێژووه. كه‌واته بكه‌ری شیعره‌كه له پانتایی مێژوویه‌كی دیار‌و ناسراوه‌وه كه (ماده) توخمی سه‌ره‌كی و بنه‌مای كار و جوڵه‌و بڕیاره‌و عه‌قڵ ڕێكخه‌ری شته‌كانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مینه‌یه‌ك كه تیایدا خه‌یاڵ و وههم و غه‌یبانیه‌ت كارده‌كه‌ن و عه‌قڵ غائیبه واته گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سێته گه‌ڕانه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگای ماتریالی و عه‌قڵانی ڕۆژئاواوه بۆ كۆمه‌ڵگای ڕۆحانی و غه‌یبانی ڕۆژهه‌ڵات.
تۆ ناسنامه‌ی هه‌رێمێكیت خواكانی
له ژماره نایه‌ن
ڕوخساری ئاسۆیه‌كی درز بردوویت
ئاسۆیه‌كی ڕووت، كاتێ
له ڕووی لێشاوی گومڕاییدا پاشه‌كشی ده‌كات
من مێژووی بروسكه وێڵه‌كانی شار ده‌نووسمه‌وه
كه‌چی وڵات تابوتێكه
به جه‌سته‌ی شه‌كه‌تم ته‌نگه
من كتێبێ هه‌تا بۆ نه‌وه‌یه‌ك كه خه‌ون
به مه‌نفاوه ده‌بینێ ده‌گرمه‌وه
كه‌چی مه‌نفا بهرماڵێكه نوێژه‌كانم ده‌نێژێت.
ئه‌م خۆی وه‌كو ناسنامه‌ی ئه‌م هه‌رێمه پێشكه‌ش ده‌كات كه پێی وایه ئه‌م هه‌رێمه ژماره‌یه‌كی بێپایان خاوه‌نی هه‌یه، به‌ڵام كامانه‌ن ئه‌و خاوه‌نانه و ئه‌و هه‌رێمه كوێیه؟ دیسان ئه‌م وه‌كو ئاسۆیه‌ك خۆی پێشكه‌ش ده‌كات به‌ڵام ئاسۆیه‌كی ناته‌واو، ئاسۆیه‌ك كه له به‌رده‌م شه‌پۆلی گومڕاییدا یان تاریكی‌دا هه‌ره‌س دێنێ. ئه‌م پێی وایه مێژوویه‌ك ده‌نووسێته‌وه كه مێژووی بروسكه وێڵه‌كانی شاره، له‌م كاته‌دا وڵات بووه‌ته تابووتێك به جه‌سته‌ی ئه‌م ته‌نگه.. ئه‌گه‌ر له‌و ده‌لاله‌تانه بگه‌ڕێین كه له پشتی ئه‌م ئاسته‌ی زمانی دهقهكهوهن ئه‌وا ده‌شێ بڵێین مه‌به‌ست له‌و هه‌رێمه ئێره‌یه واته زێد‌و نیشتمانی ئه‌م، كه هه‌ریه‌كه له داگیركه‌رانی ئه‌م وڵاته به جۆرێك خۆی به خاوه‌نی ئه‌م وڵاته ده‌زانێت.. ئه‌میش ناتوانێت ئه‌و ئومێده بێت كه پێمان بڵێت له ئایندهی نزیكدا خامه خۆی ببێته تاكه خوای سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه و ئه‌و هه‌موو ژماره‌ی تر بسڕێته‌وه یان كۆتایی به مێژووی ئه‌و هه‌موو خوایه بهێنێت، ده‌شێ مه‌به‌ست له‌و ژماره بێپایانه‌ی خواكان سه‌رجه‌م ئه‌و حیزب و ده‌سه‌ڵات و خێڵ و عه‌شیره‌تانه بێت كه له‌سه‌ر زێدی ئه‌م هه‌ریه‌كه‌یان خۆی به فه‌رمانڕه‌وای جوگرافیایه‌كی سنووردار ده‌زانێت و له ئاستێكی نهگوتراویشدا ده‌ڵێت هۆی مانه‌وه‌ی نیشتمان به‌و شێوه بی ناسنامه‌یییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و پێكهاته په‌رش و بڵاوه ناوچه‌ییانه كه ئاسۆیی سبه‌ینێش به هۆی ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه په‌رت و بڵاوو لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌یه به جۆرێك كه بنه‌مای یه‌كبوون و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیفلیج كردووه و ناتوانێت له به‌رده‌م هێرشی دڕندانه‌ی ئه‌واندا خۆی ڕابگرێت، هه‌ر بۆیه وڵات وه‌كو تابوتێكی لێدێت كاتێ ئه‌م ده‌یه‌وێت مێژووی خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دان و یاخیبوون بنووسێته‌وه.. وڵات جێگای بوونی ئه‌می تێدا نامێنێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات كه مه‌نفا هه‌ڵبژێرێت، واته هه‌ڵبژاردنی مه‌نفا واته (ئه‌وێ) به گوێره‌ی ئه‌م ناچارییه، به‌ڵام له‌وێشه‌وه كه ئه‌م خۆی له ئامێزی مه‌نفادایه و پێشبینی بۆ نه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه خه‌ون به مه‌نفاوه ده‌بینن ئه‌م خۆی مه‌نفا ڕۆحی ده‌كوژێت كه ئه‌ویش كوشتنی مه‌عنه‌وییه واته كوشتنی هه‌ست كردن به ئاماده‌بوون كوشتنی مێژوو، داماڵینی ئه‌م له هه‌موو بنه‌ماكانی بوون.
له دوا به‌شی شیعره‌كه‌دا چه‌ند دووانه‌یه‌كی تر دروست ده‌بن كه بریتین له دووانه‌كانی (ڕابوونه‌وه/ مردن)، (نیشتمان/ مه‌نفا) (بوون/ نه‌بوون)، (یه‌كبوون، په‌رتبوون) له‌م به‌شه‌ی شیعره‌كه‌دا بكه‌ری شیعره‌كه وه‌كو كه‌سێتێكی ئاماده و خاوه‌ن ناسنامه ده‌دوێت و ده‌یه‌وێت مێژوو دروست بكات، مێژوویه‌ك كه ناسنامه‌ی به‌به‌ر ببڕێت و ئاماده‌بوونی هه‌بێت، مێژوویه‌ك كه ئێمه ببینه بكه‌ر و پراكتیكی تێدا بكه‌ین. حاڵه‌تی له یادكراوی بێناسنامه‌ی كۆتایی پێ بهێنین، به‌ڵام له كاتێكدا بكه‌ری شیعره‌كه به جۆرێك له هوشیارییه‌وه له ئاستی نه‌بینراوی زمانی ده‌قه‌كه‌دا هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره‌یه، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵ له ئاستی ده‌سته‌جه‌میدا به‌و ئه‌ندازه‌یه له بنه‌ماكانی ئه‌و پرۆژه‌یه تێناگه‌ین، واته له ئاستی په‌یبردنی ئێمه به پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره ساده‌یه‌و نابینرێت، هه‌رچۆن له ئاستی یه‌كه‌می زمانی ده‌قه‌كه‌دا ئه‌و نهگوتراوانهی كه ده‌لاله‌تی ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌ڵده‌گرن نابینرێت.
ئه‌می شاعیر (له‌وێ)وه ناسنامه‌ی مه‌نفا یان تاراوگه پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌وڵده‌دات مه‌نفا بناسێنێت كه ده‌شێ مه‌نفا ته‌نیا سنووری جوگرافی و په‌رتبوون له جێگا نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو مه‌نفای ڕۆحی بگرێته‌وه یان مه‌نفا بریتی بێت له حاڵه‌تی جیاكردنه‌وه و په‌رتكردنی ئه‌م له بوون و ناسنامه. ئه‌م پێی وایه ژیانی نێو نیشتمان مه‌رگێكی هێمنه ماده‌م بوون به خاوه‌نی ناسنامه، بوون به بكه‌ری ڕووداو دروستكه‌ر له ئارادا نییه واته مردنێكی هێواش به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌ویش به‌ره‌و ونبوون ئاڕاسته ده‌گرێت.
وڵات مه‌رگێكی هێمنه..
مه‌نفا چاڵێكی بێ بنه
كه‌ی ئه‌مه وڵاتی منه؟
كوا ئه‌مه سه‌رده‌می منه.
له كاتێكدا به‌بێ بوونی ناسنامه و به‌بێ بوون به بكه‌ری ڕووداو دروستكه‌ر ژیان له‌سه‌ر جوگرافیای نیشتمان وه‌كو مردنێكی هێمن وایه، ژیانی تاراوگه ونبوونه له بێده‌نگیدا، نقوم بوونه له قوڵاییدا ئه‌وه‌ش بكه‌ری شیعره‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌نگی به‌رزبكاته‌وه‌و بڵێت وڵاتێ كه من تێیدا ئاواره‌یم وڵاتی من نییه، ئه‌وه‌ش به كات ناژمێردرێت كه من له ئاواره‌ییدا بژیم و ڕووداوم بۆ دروست نه‌كرێت به مانایه‌كی تر بكه‌ری شیعره‌كه ده‌یه‌وێت بڵێت كات ئه‌و ده‌مه ده‌لاله‌تی كاتی هه‌یه كه ڕووداوی تیا دروست بكرێت و ئه‌م وه‌كو بكه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه و له كاتی دیاریكراوی خۆیدا توانای دروستكردنی ڕووداوی هه‌بێت ئه‌وكاته سه‌رده‌م ده‌بێته سه‌رده‌می ئه‌م چونكه ئه‌گه‌ر (كاتێك) ئه‌م توانای دروستكردنی ڕووداوی نه‌بێت تیایدا ئه‌وه ماهیه‌تی كاتی نییه.
تۆ
پارچه ده‌نگه‌كانی خۆت كه له ئه‌ستێره‌ی هاڕدراو ده‌چن
كۆده‌كه‌یته‌وه
ده‌ته‌وێ له سركهساتی نێوان خه‌ون و بێداریدا
بیانكه‌یت!
به لوتكه بۆ باڵای ماندووت
به ئاسمان بۆ تهوارهكهت
به ڕواڵه‌ت بۆ سیمای ونبووت.
ئه‌م پرۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ش و هه‌موو خاسێته‌كانی خۆیی هه‌یه به‌و هیوایه‌ی فه‌زایه‌كیان بۆ بوون لێ به‌رهه‌م بهێنێت و بنه‌ماكانی ناساندنی خۆییان لێ فه‌راهه‌م بكات كه بێگومان ئه‌و خۆناساندنهش له به‌ده‌ستهێنانی شوناسدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، بۆیه ئه‌م پێی وایه ئه‌و له مه‌نفادا ده‌خنكێت و ده‌كه‌وێته سه‌رده‌مێكه‌وه كه سه‌رده‌می ونبوونێكی ترسناكتره له‌و ونبوونه‌ی لێره ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه بۆیه له‌وێوه به یاده‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێره‌و ده‌یه‌وێت پارچه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه تا بیانكات به بنه‌ما بۆ سه‌لماندنی خۆی كه دیاره لێره‌وه قه‌باره‌ی كه‌سێتی بكه‌ری شیعره‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت و له قه‌واره‌ی تاكه كه‌سی خۆیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئاستێكی باڵاتر كه قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یه. هه‌ر لێره‌وه ده‌شێ ئه‌م شیعره وه‌كو پانۆرامایه‌كی كه‌سێتی كورد له ڕابردووه‌وه بۆ ئێستا سه‌یربكرێت كه چۆن كه‌سێتێكی تێكشكێنراوو مێژوویه‌كی كوژراوی هه‌یه‌و چۆن له درێژایی مێژووی كوژراویدا قۆناغ به قۆناغ هه‌وڵی تێكشكاندن و په‌رتكردنی دراوه.. بكه‌ری ئه‌م شیعره له‌ژێر كاریگه‌ری فشاری تاراوگه‌داو له ئه‌نجامی هه‌ستكردن به نه‌بوونی ناسنامه (له‌وێ)وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێره‌و له سنووری یاده‌وه‌ریدا وێنه‌كانی شكست و له ده‌ستدانی ناسنامه به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه به‌و هیوایه‌ی له‌وێوه بنه‌ماو پایه‌كی خۆدروستكردنهوهو ڕابوونه‌وه بدۆزێته‌وه‌و ده‌ست نیشان بكات كه ئه‌وه‌ش زیاتر له ئاستی نه‌گوتراوی ده‌قه‌كه‌دایه.
له به‌شی هه‌ره زۆری شیعره‌كانی ڕه‌فیق سابیردا له ماوه‌ی ڕابردوودا كه له ده‌ره‌وه نووسراون یان كاریگه‌ری تاراوگه‌یان له‌سه‌ره دووانه‌ی (مه‌نفا/ نیشتمان) دووانه‌یه‌كه هه‌میشه ئاماده‌بوونی هه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تی په‌یوه‌ستبوونی ڕۆحی و مه‌عنه‌وییه به‌و پانتاییه جوگرافیه‌وه كه یه‌كه‌مین زێدی ئه‌وه واته نیشتمان. تاراوگه لای ئه‌و، ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌یه (به‌هه‌شته‌یه) كه هه‌میشه ده‌رزی ئاژنی جه‌سته‌ی ده‌كات و ڕۆحی گۆڕه‌وشار ده‌دات، نیشتمانیش ئه‌و دۆزه‌خه‌یه كه كڵپه‌ی سووتاندنی ڕۆحی سڕبووی ئه‌م گه‌رم ده‌كاته‌وه و ڕابوونه‌وه‌ی تیا ده‌خوڵقێنێ، ئه‌و دۆزه‌خه‌ی كه تیایدا به ئاسوده‌یی ڕۆحیه‌وه سه‌رباری شكسته‌كانی تیایدا هه‌ست به جۆرێك له بوون ده‌كات. به‌ڵام له ساته‌وه‌ختێكدا كه ئه‌م كتێبی هه‌تاو ده‌گرێته‌وه و چاوه‌ڕوانی ئاسۆی گه‌ش ده‌كات بۆ نیشتمان، نه‌ته‌وه به گشتی خه‌ون به مه‌نفاوه ده‌بینێ. خه‌ون بینین به مه‌نفاوه په‌یوه‌ست به جیهانبینی بكه‌ری شیعره‌كه یان له تێڕوانینی ئه‌وه‌وه خۆسپاردنه به ونبوون یان هه‌نگاوێكه بۆ وازهێنان له خۆ كه له ئاستێكی تردا ده‌بێته كرداری خۆكوشتنێكی هێمن. له تێڕوانینی ئێمه‌وه كه لێره‌وه خه‌ون به مه‌نفاوه ده‌بینین، مه‌نفا جۆرێكه له ڕزگاربوون، له ڕوانینی ئه‌وی بكه‌ری شیعره‌كه‌شه‌وه كه (له‌وێ)وه ده‌دوێت واته لای شاعیر خۆی (مه‌نفا) حه‌قیقه‌تی ونبوون و خنكاندنه گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ئێره بۆ كۆكردنه‌وه‌ی (پارچه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی) به مه‌به‌ستی خۆده‌ربازكردنه له خنكاندن له ئامێزی مه‌نفادا واته گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێره و بۆ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی په‌یوه‌ست به ناسنامه و مێژووی ئه‌م به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه به حاڵه‌تی بوون واته گه‌ڕانه‌وه‌ی بكه‌ری شیعره‌كه با له ژێر كاریگه‌ری هه‌ستكردن به ونبوونیشدا بێت له مه‌نفا به‌ڵام شێوه‌ی جۆرێك له پرۆژه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی له‌خۆگرتووه. هه‌ر لێره‌وه شیعری ڕه‌فیق ده‌كه‌وێته سنووری گی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌وه كه له لایه‌ك بنیادنانی گی مانه‌وه‌یه و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا بنه‌ماكانی گی ڕابوونه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات.
لێره‌وه زیاتر خاسێتی گی شیعری ڕه‌فیق سابیر ئاشكرا ده‌بێت كه گێكی مێژوویی سیاسی نهتهوهیییهو داوای دروستكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له پانتایییه‌كی قوڵی مێژووی كوژراو كه‌سێتی تێكشكاوی نه‌ته‌وه‌دا كارده‌كات و تێكڕا حاڵه‌تی شكست و نائاماده‌بوونی نه‌ته‌وه وه‌كو توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی گی شكست ده‌بنه بنه‌ما بۆ به‌رهه‌م هێنانی گی شیعری ڕه‌فیق كه له گی مانه‌وه‌دا به‌رجه‌سته بووه هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كردووه گه‌وهه‌ری ئه‌م گه بریتییه له هه‌وڵدان بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه له له‌ناوچوون و كۆشش كردن بۆ هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌لماندنی كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و به بكهربوونی له‌سه‌ر پانتایی جوگرافیای داگیركراوی خۆی. هه‌ر لێره‌وه جیهانبینی شیعری ڕه‌فیق چ له‌م شیعره‌و چ له ژماره‌یه‌كی دیاری به‌رهه‌مه‌كانیدا ئاشكرا ده‌بێت كه جیهانبینییه‌كی سیاسی مێژوویی نهتهوهیییهو له ئاستی نه‌گوتراودا بنه‌ماكانی پرۆژه‌ی بنیادنانه‌وه‌و ڕابوونه‌وه هه‌ڵده‌گرێت. واته شیعر لای ڕه‌فیق بۆته توخمێك كه بارگه‌كراوه به مه‌دلولی مێژوویی و فیكری و هه‌ڵگری گێكی مێژوویی كراوه‌یه، واته لای ڕه‌فیق شیعر ئه‌ركێكی مێژوویی فیكری هه‌یه كه دیاره ئه‌وه‌ش جیهانبینی به‌شێكی زیندووی شیعری كوردییه به‌ڵام به ڕوانین و به شێوازی جیاواز ده‌رده‌بڕرێت.















Post Comment