پارتی سەوزی کوردستان: بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانینە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ و پێشوازی لێدەکەین

پارتی سەوزی کوردستان: بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانینە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ و پێشوازی لێدەکەین

جار بینراوە: (999)

-

پارتی سەوزی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21ی شوباتی 2026، پارتی سەوزی کوردستان رایگەیاند، “پارتی سەوزی کوردستان، وەک هێزێکی سیاسیی نیشتمانی بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئێمە پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەین و بە وەرچەرخانێکی گرنگ و بەرپرسیارانەی دەزانین لەپێناو یەکخستنەوەی نێوخۆیی و دروستکردنی گێکی هاوبەشی کوردی”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆچوون و ئامانجەکانی ئێمە لە پشتگیریکردنی ئەم ڕێککەوتنە:

-یەکخستنی ماڵی کوردی: ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی یەکخستنەوەی هێز و تواناکان بۆ تێپەڕاندنی ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە بەرۆکی هەرێمەکەمانی گرتووە.

– کارکردنەوەی دامەزراوەکان: رێککەوتنەکە زەمینەخۆشکەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت و کاکارکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان.

– بژێوی و گوزەرانی هاووڵاتیان: لە پێشینەی کارەکانمان، باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانە بەبێ دواکەوتن، کە ئەم رێککەوتنە دەتوانێت پاڵنەرێکی بەهێز بێت بۆ ئەو مەبەستە.

– ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری: کارکردن بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری هەموو پارێزگاکان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “ئێمە لە پارتی سەوزی کوردستان، پێمان وایە تەنها بە یەکڕیزی و دیالۆگی نیشتمانی دەتوانین ڕووبەڕووی تەحەددییەکان ببینەوە و دواڕۆژێکی گەشتر بۆ هاوڵاتییانمان دابین بکەین”.

بابەتى تر

👤
Live: 111 Today: 2,071 📊 Click Here