ئاسیاسێڵ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا ڕێکەوتنێکی هەماهەنگی ئەکادیمی لە عێراق واژۆ دەکەن

-
ئاسیاسێڵ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا ڕێکەوتنێکی هەماهەنگی ئەکادیمی لە عێراق واژۆ دەکەن لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ “Chevening”.
ئاسیاسێڵ لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی بەریتانیاوە لە عێراق ڕێککەوتنێکی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ “Chevening” ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو لایەنە بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندنی باڵا و پڕچەککردنی گەنجانی عێراق و بنیاتنانی سەرکردەی کاریگەر لە داهاتوودا.
ئامانج لەم پڕۆژە هاوبەشە پشتگیریکردنی خوێندکارانی عێراقی خوێندنی باڵایە بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندن لە بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی چیڤنینگ؛ کە یەکێکە لە کۆنترین پڕۆگرامەکانی سکۆلەرشیپی حکومەتی بەریتانیا و فۆکەس دەخاتە سەر ئامادەکردنی کەسانی خاوەن لێهاتوویی باڵا لە وڵاتەکانی خۆیان.
ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ دیدگای ئاسیاسێڵدا دەگونجێت کە بریتییە لە وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆیی و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەریی پەروەردەیی و گەشەپێدان. ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی ناوازە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کارایی سەرمایەی مرۆیی و پڕکردنەوەی کەموکورتی لە کارامەیی پسپۆڕییە گرنگەکاندا، هەروەها خوێندکارانی عێراق بە تۆڕی چیڤنینگەوە دەبەستێتەوە کە زیاتر لە ٦٠ هەزار دەرچووی زیاتر لە ١٦٠ وڵات لەخۆدەگرێت، لەوانەش سەرۆکی دەوڵەت و پسپۆڕان. بەم هەنگاوەش بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی دەرفەتەکانی بەردەم گەنجان و فراوانکردنی ئاسۆی ئەکادیمی و پیشەیی خۆیان، جگە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
ئاسیاسێڵ دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بۆ بەهێزکردنی لێهاتوویی گەنجان و بەستنەوەیان بە تۆڕە یەکانی شارەزایی و سەرکردایەتی، کە لە ئەنجامدا سوود بە کۆمەڵگە بە گشتی و گەشەپێدانی دەگەیەنێت. هەروەک بەڕێز عامر الصناع، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئاسیاسێڵ پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کارامەیی عێراقییەکان و دروستکردنی دەرفەتی بەردەوام لە بەردەم گەنجاندا. ڕۆڵی پێشەنگیمان لە عێراقدا دەمانخاتە پێگەی بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوە و پشتگیریکردنی دەرفەتە گرنگەکانی بەردەم گەنجان، لەنێویاندا پڕۆگرامی چیڤنینگ، کە یەکێکە لە پرۆگرامە یە بەناوبانگەکانی بەریتانیا”.
لای خۆیەوە، بەڕێز عیرفان صدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق وتی: خۆشحاڵین بە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێیەی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق نوێنەرایەتی دەکات لە ڕێگەی پڕۆگرامی چیڤنینگ بۆ خوێندنی ماستەر لە بەریتانیا.
ئەم هاوکارییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بۆ بەهێزکردنی گەنجانی عێراق و پاڵپشتیکردنی نەوەی پێشەنگی داهاتوو. بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە کۆمپانیایەکی عێراقیی پێشەنگە، ئێمە دەرفەتەکان لە بەردەم خوێندکارە بەتوانا عێراقییەکان فراوان دەکەین بۆ ئەوەی خوێندنێکی کوالیتی بەرز لە بەریتانیا بەدەستبهێنن و بە تۆڕێکی یەوە بکەن کە زیاتر لە ٦٠ هەزار خوێندکاری دەرچووی تێدایە.
ئەم پڕۆژە هاوبەشە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە کەرتی تایبەت دەتوانێت بیگێڕێت لە پەرەپێدانی پەروەردە و پشتگیریکردنی داهێنان و بەهێزکردنی سەرمایەی مرۆیی لە عێراقدا. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە دەکەین کە ئەم خوێندکارانە لەسەر کۆمەڵگاکانیان و لەسەر داهاتووی عێراقیان دەبێت.
ی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ “کۆماندەکاتەوە”، دابینکاری خزمەتگوزاریى یەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
یەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی یە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com
















Post Comment