غرور

غرور

جار بینراوە: (1)

سەرۆکانی کورد لە سەردەمی ( خیڵ و ئەمارەتەکان و حزبەکان )-ەوە ، لە دوای جەنگی یەکەم و دووەم ، بە دریژایی میژوو تا ئیستا ، بە عەقڵێکی چەق بەستووی لە خۆڕازی بوونەوە ، لە چوار چێوەی بەرژەوەندی (خانەوادە و بنەماڵە وحیزب )-ەکانیانەوە ، بی موبالاتانە هەڵسوکەوتیان لە گەڵ پێشهات و گۆڕانکارییەکانی نیشتمان کردووە.

هەموو ململانییەکانیان پر بووە لە توندوتیژیی و رق و کینە و بوغزو نارەوایی ، دەیان تۆمەتیان بۆ یەکتریی هەڵبەستووە و پاشقولیان لە یەکتریی گرتووەو ، چاڵیان بۆ یەکتریی هەڵکەندووە ، کوردیان بە یەکتریی بەکوشت داوە، تۆڵەو تۆڵە کردنەوە یان کردوە بە کلتووری خانەوادەو خێڵ و حزب .

بەم هەڵویستانەیان چ خزمەتێکیان بە گەل و نیشتمانەکەیان کردووە ؟ ، ئەمە وەفا و ئەمەکە بان بووە بۆ خوینی شەهیدان بۆ ڕەشەبای ژەهرو ئەنفال ی نیستمان ،بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان ؟

ئەم میژووەیان ، لە کام خانەی ستراتیژی ی نەتەوەیی و نیشمانی دا دەبینرێ ؟ ، ئایا پلان و بەرنامەو نەخشەی سیاسیی ئەم سەرکردانە ، بۆ پرۆژەی ئەزمونی دیموکراسی و خزمەت بووە؟، یا بۆ سیناریۆی سڕینەوە و تێک شکانی یەکتریی بوە لە ناو هۆڵی پەرلەمانی بەغداد .

قەکانی پەیمان نامەی سیڤەر بۆ کورد ، لە پەیمان نامەی لۆزان . لە لە ١٩٢٣ لە سویسرا.سڕایەوە ، لەوساوە ، ئەوە ١٠٣ساڵە کورد کۆمەڵکوژ دەکرێ .

سیناریۆی شەڕی ناشرین کردنی یەکتریی و سیناریۆی شپرزەیی هەڵپەی کورسی سەرکردەکانی کورد ، لە ناو هۆڵی پەرلەمانی پایتەخت ، رەوایی دانە بە دەسەڵاتی عێراق ،کورد …خۆی مێژوویی شکۆیی جینۆساید ی کاڵ دەکاتەوە

رەوایی دانە بە دەنگی ئەندام پەرلەمانە عەرەبە رەگەزپەرستە شیعە کان ، ئەوانیش وەک عەرەبە رەگەز پەرستە سونەکان و سەدام و عەلی حەسەن مەجیدەکان .رەشەبای ژەهرو ئەنفال ی کوردستان بە رەوا دابنین .

ئایا سیناریۆ ی شەڕە کورسی ئەم سەرکردانە ی کورد ؟، لە پایتەختی بڕیاری ڤایرۆسی کرۆنای سیاسی ، ئەنفالێکی تر نی یە؟

ئایا غروریی سەرکردەی کورد ، لە نێوان کورسی بەتاڵ و بێ بژیویی تاکی کورد ، تراژیدیای تاڵ تر و رەش تر نی یە لە ( ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال)؟ .

بابەتى تر

👤
Live: 76 Today: 1,660 📊 Click Here