عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح پارێزه‌ر بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ ده‌گرێت كه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز، حكومه‌ت ده‌یداته‌ دادگا

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح پارێزه‌ر بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ ده‌گرێت كه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز، حكومه‌ت ده‌یداته‌ دادگا

جار بینراوە: (1.4K)


بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی رایگهیاند  پارێزهر بۆ ئهو كارمهندهی ئیدارهی راپهڕین دهگرن كه لهسهر قسهكانی بۆ دهربارهی كارهبای 24 كاتژمێری و زۆری پارهكهی، حكومهت دهیداته دادگا.

دوێنێ چوارشهممه لهكاتی رووماڵی پیشهییانهی ئهمیر حهسهن پهیامنێری له شاری رانیهی سنووری ئیدارهی راپهڕین لهسهر پرسی كارهبای پرۆژهی رووناكی و زۆری ئهو پارهیهی كه بۆ هاوڵاتیان هاتووهتهوه و بووهته بارگرانی بۆیان، كارمهندێكی كارهبای رانیه كه سهرقاڵی دابهشكردنی وهرهقهی كارهبا و كۆكردنهوهی پارهكهی بوو لێدوانی بۆ وێستگه دا.

ئهو كارمهندهی كارهبا باسی لهوه كرد كه ئهو پاره زۆرهی هاتووهتهوه “دزییه”، وتیشی: “نوێنهری پرۆژهی رووناكی بێت حسابی دهكهین ئهو پارهیه كردیه ئهوهنده چی دهڵێت به قسهی دهكهم، گهر وانهبوو با قهرهبووی خهڵك بكهنهوه، ئهو پارهیه دادوهری تێدا نییه”.

ئهمڕۆ ئهو كارمهندهی كارهبا له ئیدارهی ڕاپهڕین بۆ رایگهیاند كه گرفتی ۆ دروست بووه و بانگكراوهته فهرمانگهكهی و لێپرسینهوهی لهگهڵ كراوه و داوایلێكراوه یهك بكات و داوای لێبووردن بكات.

وتیشی: “بڕیاره رۆژی یهكشهممه دادگایی بكرێت، من گرێبهستم و ناكهم و داوای لێبووردن ناكهم. توانای داراییشم خراپه و ناتوانم پارێزهر بگرم و پێویستم به پارێزهره”.

عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی لهسهر ئهو كارمهنده هاته دهنگ و له كۆمێنتدا بۆ پهیجی وێستگه نووسی: “پارێزەری بۆ دەگرین و چی پێویست بێت بۆی دەکەین و بەتەنیا جێیناهێڵین”.

بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی ههردوو گرته ڤیدۆییهكانی وێستگهشی له پهیجه تایبهتهكهی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك شێركردووه.

👤
Live: 183 Today: 1,592 📊 Click Here