مەترسییەكانی حەشدی شەعبی بەرامبەر كورد و پێویستی ڕاپەڕین لە دژیان
محەمەد محێدین عهبدولمەجید – چالاکوان
كار و كردەوە خراپە كارەكانی حەشدی شەعبی لەم چەند ساڵەی كۆتای بە رادەیەكی ترسناك روو له هەڵكشانه كردەوه تۆقێنەرەكانیان وەك داگیركردنی زەوی جووتیارانی كورد و رێگەنەدان به هەڵكردنی ئاڵای كورد له شارێكی كوردی قەدەغەكردنی زمانی كوردی له شارێكی كوردی رێگەنەدان به ئاهەنگه نەتەوەییەكان، رفاندن و كوشتن و هەرەشه و سەركوتكردن ئەنجامی ئەم كارانه له رادەبەدەر مەترسیداره.
ڕاپەڕین كردن و هەڵوێست وەرگرتن دژیان پێویستییە، دەبێت دەنگی خۆمان بگەیەنین بە جیهان، بە حكومەتەکان، بە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، و بڵێین ئێمە دژی توندوتیژین، دژی نادادپەروەریین، وە دژی هەر هەوڵێكین بۆ سرینەوەی كوردبوونی كەركوك.
ئێمە لەوه زیاتر بێدەنگ بین، ئەوان كورد له كەركوك ئەسرنەوە، بەڵام ئەگەر یەكگرتوو بین، دەنگمان بەرز بكەین، و لەسەر بنەمای یاسا و ماف قسە بكەین و خەبات بكەین ، دەتوانین كاریگەری دروست بكەین.
كورد ئارامی دەوێت، دادپەروەری دەوێت، و داهاتوویەكی سەلامەت بۆ منداڵەكانی دەوێت.
ئێمە ڕاپەڕین دەكەین بۆ ژیانێكی شایسته و سەربەرزانه.















Post Comment