بارزانی باسی دکتاتۆر دەکات..!
توانا حاجی پیرۆت – چالاکوان
دکتاتۆر کەس، یان خێزانێکی دیاریکراوە، کە دەست دەگرێت بەسەر دەسەڵاتدا، دەست دەگرێت، بەسەر سەرچاوەکانی داهات و هێزی چەکدار و دامودەزگاکانی هەواڵگری و ئاسایشدا، لە سنوری دەسەڵاتی دکتاتۆردا نوێنەرایەتی کەمینەو پێکهاتە جیاوازەکان، بوکەڵەی دەستی دەسەڵاتن.
هەڵبژاردن لە مەملەکەتی دکتاتۆردا، دەستاودەستی دەسەڵات دروست ناکات، لە مەملەکەتی دکتاتۆردا، موعارەزە پێکهاتەیەکی کارتۆنییە، مێدیای چەواشەکار، رۆشنبیرو پیاوی ئاینی خۆفرۆش، دیاردەیەکی تری ناو سیستمە دکتاتۆرەکانن، منداڵی دکتاتۆرەکان، زۆر بە گەنجی دەبنە جەنەراڵ و خاوەن مێدیاو کۆمپانیاو پاسپۆرتی وڵاتان و، خاوەن بڕوا نامەی زانکۆ بەناوبانگەکان!
ئەمانەو چەندین تایبەتمەندی تر ، وە هەر ئەو دیکتاتۆریەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی وایان لە کوردی باشوور کردووە کە هیچ بڕوایان نە بە پڕۆسەی دیموکراسی بێت نە بە هەڵبژاردن بێت و بێ هیوا ببن لە هەمووی وسەرەنجامیش کۆچ کردنی گەنجان و لەیەک هەڵوەشانی خێزان و تێک چوونی شیرازەی کۆمەڵگای لیدەکەوێتەوە و وە لە لایەکی تریش نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزی متمانە پێکراوە ئەوەندەی تر ئیرادەی خەڵکی بێ هێز کردوەو هیچ متمانەی نەماوە نە بە ئۆپۆزسیۆن نە بە حوکمی دووبنەماڵە دیکتاتۆرەکەی پارتی و یەکێتی..!















Post Comment