مەسرور بارزانی: هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە نەکراوە

-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە نەکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات، مەسعود بارزانی رۆڵی ی بینی لە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکwمەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، “مەسعود بارزانی رۆڵی ی بینی لە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا و هیوای خواست، ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێتەوە سوریا و رۆژئاوای کوردستان”.
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریش مەسرور بارزانی ئاشکرایکرد، “هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، گفتوگۆکان بەردەوامن و بزانین بە چی دەگەین و بەپێی بەرژەوەندیی باڵاکانی گەلەکەمان بڕیار دەدەین”.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، “پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دوو پرسی جیاوازن و نابێت تێکەڵ بکرێن”.















Post Comment