داخستنی پەرلەمانی کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر سیستەمی دیموکراسی هەرێمی کوردستان

داخستنی پەرلەمانی کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر سیستەمی دیموکراسی هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (1.6K)

هۆشەنگ بەکر – چالاکوان

پەرلەمان وەک بەرزترین دەستەی یاسادانان، بنچینەی دیموکراسی و شوێنی نوێنەرایەتی گشتیی خەڵکە. لە هەر سیستەمێکی دیموکراتیدا، پەرلەمان ئامرازێکی گرنگە بۆ چاودێری دەسەڵات، پاراستنی مافەکانی هاوڵاتیان، و دروستکردنی هاوسەنگ لەنێوان دەسەڵاتەکان.

بەڵام لە هەرێمی کوردستان، پەرلەمان بۆ ماوەی نزیکی ٣ ساڵە داخراوە، ئەمەش پرسیارە گەورەکان لەسەر دۆخی دیموکراسی و شێوازی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، بە تایبەتی لە سایەی کۆنترۆڵی دوو حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

وەکو دیارە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ و کێشە سیاسییە قووڵەکان لەنێوان لایەنە دەسەڵاتدارەکانی یەکێتی و پارتی، پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی ئاشکرا لاواز بوو و لە زۆربەی کاتەکاندا نەی دەتوانی ئەرکە یەکانی خۆی جێبەجێ بکات. ئەم بارودۆخە کە بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی درێژکرایەوە، بوو بە هۆکاری داخستنی پڕۆسەی یاسادانان و لابردنی دەنگی نوێنەرانی خەڵک.

پارتی و یەکێتی، وەک دوو هێزی ی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریان هەبووە لەسەر داخستنی پەرلەمان و لاوازکردنی ڕۆڵی ئەم دامەزراوە و هەموو دامەزراوەکان، ملمڵانێ سیاسییەکانیان وە دابەشکردنی دەسەڵات بە پێی ئارەزوی خۆیان و پێشخستنی بەرژەوەندی حزبی بەسەر بەرژەوەندی گشتی ئەمە هۆکاری ە بۆ ئەوەی پەرلەمان ببێتە قوربانی شەڕی سیاسی.

وەکو دیارە داخستنی پەرلەمان زەرەری زۆری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەیە لەوانە چاودێری یاسایی لەسەر حکومەت لاواز دەبێت، وە مافی هاوڵاتیان بێ پارێزگاری دەمێنێت، وە بڕیارە گرنگەکان بێ ڕەزامەندی نوێنەرایەتی خەڵکی دەدرێن، وە متمانەی گشتی بە سیستەمی سیاسی کەم دەبێتەوە.

لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بەردەوامی لە داخستنی پەرلەمانی کوردستان نیشانەیەکی ئاشکرایە لە قەیرانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا با سایەی سەری هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری گەندەڵ (یەکێتی و پارتی)، وە هییوادارم کۆتایی بەو قەیرانە دیموکراسیە بهێنن و ڕێزبگرن لە دەنگی خەڵک، وە بە زووی ڕێک بکەون و دەرگای پەرلەمانی کوردستان بکەنەوە کە پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ داهاتووی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە بەداخەوەش ئەو هیوایە بۆ ڕێکەوتنی ئەوان و کردنەوەی دەرگای پەرلەمان خەونێکی شاعیرانەیە…!

👤
Live: 180 Today: 1,287 📊 Click Here