لینزی گراهام: پرۆژه‌یاسای “رزگاركردنی كورد”مان پێشكه‌ش كرد

*هێرشكردنه سه‌ر كورده‌كان پێگه‌ی ئه‌مریكا زۆر كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م توانای سوریا بۆ گه‌شه‌كردنی وه‌ك وڵاتێك.
*ئه‌و وڵات یان گرووپانه‌ی وا ده‌زانن هێرشكردنه سه‌ر كورد له سوریا بێ باج تێده‌په‌ڕێ، به‌داخه‌وه زۆر هه‌ڵه‌ن.
ئه‌و دوو سیناتۆره ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ی “ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سوریا، له‌ژێر په‌رده‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی دژی كورد كردووه، له كاتێكدا به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌یه كه ئه‌م هێرشانه به هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی توركیا ئه‌نجام ده‌درێن”.
Today, @SenBlumenthal and I introduced the Save the Kurds Act.
I believe that there is strong bipartisan support for the idea of protecting the Kurds in Syria and beyond because they have been such a reliable ally to the United States. The SDF – with a large Kurdish element –…
— Lindsey Graham (@LindseyGrahamSC) January 29, 2026
سزای دارایی: سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی سوریا، بانكه‌كان و هه‌ر بیانییه‌ك كه مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی و دارایی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكات.
دانپێدانان: به فه‌رمی ناساندنی رۆڵی هه‌سه‌ده له تێكشكاندنی داعش.
لیستی تیرۆر: ناساندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی (ئه‌حمه‌د شه‌رع پێشتر سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه بووه).
چاودێریی كۆنگرێس: حكومه‌تی ئه‌مریكا ناتوانێ ناوی سوریا له لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌ربهێنێت به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كۆنگرێس.
مه‌رجی لادانی سزا: ته‌نیا كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌توانێ سزاكان رابگرێ كه بۆ كۆنگرێس پشتڕاست بكاته‌وه دیمه‌شق هه‌موو هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كورد و هاوبه‌شه‌كانی راگرتووه.
سناپباك: ئه‌گه‌ر دیمه‌شق دوای راگرتنی سزاكان، هێرش بكاته‌وه سه‌ر كورد، هه‌موو سزاكان به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی و ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه.















Post Comment