له كۆبانی منداڵێكی تر به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ست دا

–
هاوكات رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، رایگه‌یاند كه كۆبانی و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن.
مانگی سووری كورد هۆشداری داوه له‌وه‌ی به‌رده‌وامیی گه‌مارۆكه مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆ و جددی له‌سه‌ر ژیانی منداڵان، نه‌خۆشان و به‌ساڵاچووان دروستكردووه. بۆیه داوایه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆیی و مافپه‌روه‌ره‌كان ده‌كات، تا ده‌ستبه‌جێ كاربكه‌ن بۆ شكاندنی گه‌مارۆكه و دابینكردنی سووته‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری، پێش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك گیانله‌ده‌ستبده‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ هاوكاریی پزیشكی و مرۆیی بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی كۆبانێ، به‌مه‌رجێك رێگه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌یشتنیان دابینبكرێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” ده‌ستی پێكرد و له ئێستادا شاری كۆبانی له رۆژئاوای كوردستانیان به توندی گه‌مارۆ داوه و رێگه‌كانی شاره‌كه به ده‌ره‌وه به ته‌واوی داخراون و كاره‌با، ئاو و ده‌رمان و خۆراكیان لێبڕیوه.















Post Comment