رۆژئاواو باوەڕی ژن، ژیان، ئازادی‌و بەرخودانی مرۆڤانە لە ناو فشارداندا!

رۆژئاواو باوەڕی ژن، ژیان، ئازادی‌و بەرخودانی مرۆڤانە لە ناو فشارداندا!

جار بینراوە: (1.1K)

ژن، ژیان، ئازادی تەنها دروشمێک نییە، بیر و فیکرە کە لەسەر بنەمای پاراستنی ژیان، کەرامەت و ئازادیی مرۆڤ دامەزراوە. لە ڕۆژئاوا، ئەم بیرکردنەوەیە بووە بە بنچینەی شێوازێکی ژیان و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی کە تێیدا ژن و هاوڵاتی بەشداریی ڕاستەقینەیان هەیە لە بڕیارسازی و بەڕێوەبردن، نەک تەنیا لە ژێر فشاری دەستەڵاتدا بژین.

لە ماوەی ساڵانی دواییدا، ڕۆژئاوا بەردەوام لە ژێر هێرش و فشاری توندوتیژی بووە. ئەم هێرشانە زۆرجار بە ناوی ئاسایش یان یاسا ڕەچاو دەکرێن، بەڵام لە ڕاستیدا ژیانی هاوڵاتییەکان، شوێنە نیشتەجێبوون و بنەماکانی پێکەوەژیانیان تێکدەدەن. وێرانکردنی ماڵ، هێرش بۆ سەر گەڕەکە هاوڵاتییەکان، کوشتنی خەڵکی سڤیل بەتایبەتی منداڵان نیشانی دەدات کە ئەم توندوتیژییە هیچ یەکی نییە بە پاراستنی ئاسایش یان بنەمای یاسایی.

بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دەستدرێژی بەرامبەر ژیانی سڤیل و منداڵان تاوانێکی سەرەتایییە. هێرش بۆ سەر شوێنە نیشتەجێبوون، قوتابخانە، نەخۆشخانە و ژیانی ئاساییی خەڵک دەبێت بە شێوەیەکی ڕوون و بێ دوودڵی وەک تێکدانی مافی مرۆڤ و بنەماکانی مافی مرۆڤانی نێودەوڵەتی هەژمار بکرێت. ئەم بارودۆخە پێویستی بە وەڵامێکی بەرپرسیارانە و کارای نێودەوڵەتی هەیە.

ژنە شەڕڤانەکان لە ڕۆژئاوا تەنها هێزی سەربازی نین، ئەوان هێزی مانایی، ڕەوشتی و گۆڕانن. هێرش بۆ سەر ئەوان، لە ڕاستیدا، هێرشە بۆ سەر ئەو باوەڕەی کە ژن، ژیان و ئازادی پێیەتی.

گرتن، ئازاردان و کوشتنی ژنە شەڕڤان و هاوڵاتییان هەوڵێکە بۆ ترساندن و شکاندنی ئیرادەی کۆمەڵگە، لێ ئەزموونی ڕۆژئاوا بەردەوام نیشانی دا کە بەم شێوازانە ناتوانن بەرخودان بکوژن.

لە هەمبەر ئەم فشاردانەدا، بەرخودانی کوردان بە شێوەیەکی دیار دەردەکەوێت. لە ڕۆژئاوا، ئازایەتی هێزەکان و ڕاوەستانی خەڵکی ناوچەکان نیشانی دەدات کە ورە و ئیرادەی کۆمەڵگە لە ترساندن و توندوتیژی بەهێزترە. بەرخودان لێرەدا تەنیا بە مانای شەڕ نییە، بەڵکو شێوازێکە بۆ پاراستنی ژیان، کەرامەت و ڕێکخستنی ژیانێکی هاوبەش.

ئەم بەرخودانە سنووری ڕۆژئاوای تێپەڕاندووە. لە ڕۆژهەڵات و ناو ئێرانیش، کوردان بەردەوام داوای پاراستنی ماف، کۆتایی هێنان بە فشاری سیاسی، گرتن و ئازاردان دەکەن. ئەم هاوشێوەییە نیشان دەدات کە کێشەکە تەنها ناوخۆیی نییە، بەڵکو یەکی ڕاستەوخۆی بە مافی مرۆڤ و دادپەروەریی گشتی هەیە.

پێویستییەکانی پشتیوانی نێودەوڵەتی:

لەو بارودۆخەدا، پێویستە پشتیوانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە سنووری هەستیاربوون تێپەڕێت و ببێتە هەنگاوی کردار.

یەکەم: دەستدرێژی بۆ سەر هاوڵاتیی سڤیل و منداڵان دەبێت بە شێوەیەکی ڕوون مەحکوم بکرێت و داوای لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی بکرێت.

دووەم: پاراستنی هاوڵاتییەکان و شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت ببێتە بنچینەی هەموو هەنگاوێکی سیاسی و دیپلۆماسی.

سێیەم: پشتگیری لە دامەزراندنە مەدەنی و مافی مرۆڤ و چاودێری نێودەوڵەتی گرنگییەکی بنەڕەتی هەیە.

لە هەمان کاتدا، یەکگرتنی کوردان لە هەموو ناوچەکاندا سەرچاوەی ی هێزە. کاتێک دەنگ، داوا و هەنگاو یەک دەبن، هەوڵی شکاندنی ئیرادە شکست دەخوات.

یەکگرتن لێرەدا نەک تەنها ئامرازێکی سیاسییە، بەڵکو بنچینەیەکی مرۆڤانەیە بۆ پاراستنی ژیان و داهاتوو.

ڕۆژئاوا، بەوەی کە ژن، ژیان و ئازادی تێیدا بووە ڕێنمای ژیان، هێشتا نموونەیەکی گرنگە لە ناوچەیەکدا کە توندوتیژی زۆرجار بەسەر گەلاندا سەپێنراوە. هێرش و زوڵم دەتوانن ماڵ و شوێن وێران بکەن، بەڵام ناتوانن بیرکردنەوە و ئیرادە بشکێنن.

ژن، ژیان، ئازادی نەک تەنیا دروشمە، بەڵکو بنچینەیی بەرخودان و ڕێگای داهاتووییەکی ئازادە.

بابەتى تر

👤
Live: 120 Today: 1,319 📊 Click Here