وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: بڕیاری بەرزبوونەوەی نرخی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: بڕیاری بەرزبوونەوەی نرخی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

جار بینراوە: (1.7K)

-

گرانبوونی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە ڕێژەی %20 کە بڕیارە لە 16ی ئەم مانگەوە جێبەجێ بکرێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنها بۆ عێراقە.

لەوبارەیەوە دیلان رەشاد، بهڕێوهبهری راگهیاندنی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حکومەتی هەێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە، “تاوەکو ئێستا بڕیاری زیادکردنی 20%ی باجی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتی عێراق بە فەرمی بۆمان نەنێردراوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “زیادکردنی باجی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق جێبەجێش بکرێت، بۆ کارتەکانی ئینتەرنێت هەێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە لای ئێمە مۆڵەت و گرێبەستیان هەیە و پابەندی رێنماییەکانی ئێمەن”.

دیلان رەشاد وتی، “کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان لەسەر نرخی پاکێجەکانی خۆیان بەردەوامن و هیچ زیادبوون و کەمبوونێک لەئارادا نییە”.

بابەتى تر

👤
Live: 51 Today: 159 📊 Click Here