پارتی و یەکێتی دووبارە ململانێی دەسەڵات دەست پێدەکەنەوە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار..!
ئاوارە حمزە حسین
شیعە و سوننە بەیەکگرتوویی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق ئامادە کردووە، تەنها ئێمەی کوردین کە لە سایەی دوو بنەماڵە هەردەم پەرتەوازەین و بەو شێوەیەش ڕوو لەبەغدا دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار،
پارتی و یەکێتی بەجیا و ئۆپۆزسیۆنیش بەجیا کاندیدیان هەیە، دۆخی کورد بەدەست پارتی و یەکێتیەوە بەجۆرێکە کەس ئیرەیی پێ نابات.
كەناڵی العربية/الحدث بڵاویكردەوە، ڕۆژی شەممە ٣ی ١ی ٢٠٢٦ هەردوو حزبە یەکەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی بە جیا کۆدەبنەوە بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق، لە نێوەندی فشارە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە وڵات لە قەیرانێکی نوێ بپارێزێت بەڵام هەر ڕۆژەو قەیرانێکمان هەیە.
دەشڵێت، “سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەردو حزبەكەیان ئاگاداركردوەتەوە بۆ دیاركردنی كاندیدێك کە ڕەزامەندی هەموانی لەسەر بێت لە کاتێکدا هەر دەموچاوە دووبارەکانی خۆیانن”
سەرچاوە باڵاکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایانگەیاندوە، مەكتەبی سیاسی حزبەکە لە هەولێر بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبەکە و بە ئامادەبونی هەردو جێگرەکەی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی مەلەفەکانی پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، جگە لە مەلەفی سەرۆکایەتی کۆمار.
هەرچەندە کەناڵی الحدث ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە ٣/١/٢٠٢٦ هەردوو حیزبی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی بەجیا کۆببنەوە بەڵام دەزانین کە هەردوو لا لەسەر بەرنامەکان و یاساکان ڕێناکەون هەر پارتێک دەیەوێ بەشێکی زۆرتری لە دەسەڵات و وەزارەتەکان وەربگرێت .
کاتێک مەسەلە بێتە سەر دابەشکردنی پۆست هەردوو حیزب بەردەبنە گیانی یەک بەڵام لە دزینی موچەی .هاوڵاتی و سامانی میللەت دەبنە برا ودۆستی یەک
ململانێ لەسەر یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدی سەرۆككۆماری عێراق و چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیاندا ئەو پرسە یەكلا بكەنەوەو كاندیدی خۆیان دیاری بكەن.















Post Comment