بەهۆی بەفربارینەوە هەشت کەس بێسەروشوێنن

بەهۆی بەفربارینەوە هەشت کەس بێسەروشوێنن

جار بینراوە: (1.2K)

-

لە چیاکانی سنووری قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سۆران 8 کەس بێسەروشوێنن و حەوت شاخەوانیش داوای بەهاناوەچوون دەکەن کە لەنێو بەفردا گیریانخواردووە.

موقەدەم کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، “لە شەوی رابردووەوە هەشت کەسی سنووری سیدەکان کە مەڕوماڵاتیان هەیە و چوونەتە چیاکانی سنوورەکە، چارەنووسیان نادیارە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە شەوی رابردووەوە لەسەرهێڵین، بەڵام تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە هیچ لەبارەی چارەنووسیانەوە بزانین، هەموویان خەڵکی ناوچەکەن و حەوتیان ناسنامەیان دراوە بە ئێمە”.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران وتی، “نازانین لە بەفردا گیریان خواردووە یان چییان بەسەرهاتووە، ئەوەی هەیە دەتوانین بڵێین چارەنووسیان نادیارە”.

وتیشی، “پێشتر هۆشداری دراوە کەس نەچێتە ناوچە سەختە بەفراوییەکان، بەڵام لە دوێنێوە تیمێکی حەوت کەسیی شاخەوانی لە چیایەکی سیدەکان گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن”.

بابەتى تر

👤
Live: 189 Today: 1,095 📊 Click Here