لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت روونکردنەوە دەدرێت

جار بینراوە: (1.5K)

-

بەپێی نووسراێکی حکومەتی عێراق بێت کە بڵاوکراوەیەوە، بڕیارە رێژەی 20% وەکو باج بخرێتە سەر نرخی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت، بەم بڕیارەش نرخی کارتەکانی ئینتەرنێت و مۆبایل بەرزدەبنەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، “دەستپێکردنەوەی کارکردن بە سەپاندنی کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەی 20% لەسەر پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت، چ لە رێگەی کارتەکانەوە بێت یان لە رێگەی ئەپلیکەیشنە ئەلکترۆنییەکانەوە”.

لەوبارەیەوە زێرەڤان بەهادین، پارێزەری راوێژکار و شارەزای دادوەریی تیلیکۆم کە هاوکات سەرۆکی رێکخراوی کوردستان کۆمیونکەیشنە بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن و ئاگاداری بڕیارەکەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2025 بە رووداوی راگەیاندووە، “چەند ساڵێک لەمەوپێش هەمان بڕیار پەیڕەو دەکرا و دواتر راگیرا، ئێستا ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت دووبارە نرخی کارت بەرز دەبێتەوە”.

تاوەکو ئەمڕۆ نرخی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بەرز نەبووەتەوە، زێرەڤان بەهادین ئاماژەی بەوەکرد، “دوای دەرکردنی رێنمایی لایەنە دارەکان بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و نرخی کارتێکی 10 هەزار دیناری دەبێتە 12 بۆ 12 هەزار و 500 دینار”.

هەروەها عومەر فالح، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێل بە رووداوی وتوە، “ئێمەش لە میدیاکانەوە بڕیارەکەمان بینیوە، بەڵام هیچ بڕیار و نووسراوێکی فەرمیمان پێنەگەیشتووە، کە باس لە دانانی باج لەسەر کارتەکانی مۆبایل و بەرزبوونەوەی نرخ بکات”.

تائێستا بە فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە گەڕاندنەوەی 20%ی باجی سەر کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت نەکردووە.

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 202 📊 Click Here