یه‌كگرتوو: هه‌رچی زووتره‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت و له‌وه‌زیاتر په‌كنه‌خرێت

یه‌كگرتوو: هه‌رچی زووتره‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت و له‌وه‌زیاتر په‌كنه‌خرێت

جار بینراوە: (1.6K)

– 
ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوایكرد ههرچی زووتره پهرلهمانی كوردستان دهستبهكاربێت و لهوهزیاتر پهكنهخرێت، دهشڵێت: “پێویسته ههردوو حكومهتی ههرێم و بهغدا به زووترین كات موچهی مانگهكانی (11-12)ی ئهمساڵ دابهش بكهن و وهك ساڵانی تر دیزه بهدهرخۆنهی نهكهن”.

ئهمڕۆ پێنجشهممه 25ی كانوونی یهكهمی 2025 ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان به سهرپهرشتی سهڵاحهدین بههادین ئهمینداری گشتی كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجامدا و له بهلاغی كۆتایی كۆبوونهوهكهدا هاتووه:

*یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان بوویهوه به هێزی سێههمی جهماوهری كوردستان.

*پێویسته ههردوو حكومهتی ههرێم و بهغدا ههوڵی جدی بدهن كه به زووترین كات موچهی مانگهكانی (11-12) ئهمساڵ كه مافێكی سهرهتایی فهرمانبهرانی ههرێمه دابهش بكرێت و  وهك ساڵانی رابردوو دیزه بهدهرخۆنهی نهكهن.

*كۆبوونهوهكه داوای كرد كه ههرچی زووتره پهرلهمانی كوردستان دهستبهكاربێت و لهوهزیاتر پهكنهخرێت.

*ئهنجومهنی سهركردایهتی جهختیكردهوه لهسهر دهستپێشخهریهكهی مهكتهبی سیاسی یهكگرتوو به لایهنهبراوهكانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق تا له چوارچێوهی نهخشه رێگایهكی هاوبهش پێكهوه بچنه بهغدا تاوهكو پێگهی كورد له بهغدا بههێز بێت و شایسته داراییهكان و مافه دهستوریهكانی ههرێمی كوردستان دابین بكرێن.

*كۆبوونهوه هاوخهمی خۆی دهربری بۆ قوربانیان و زیانلێكهوتووانی لافاوهكهی چهمچهماڵ و شوێنهكانی تر.

بابەتى تر

👤
Live: 179 Today: 856 📊 Click Here