کێ بووە خاوەنی ئەو ٥٠ ملیۆن دۆلارەى هەولێر؟

کێ بووە خاوەنی ئەو ٥٠ ملیۆن دۆلارەى هەولێر؟

جار بینراوە: (13.1K)

بەهمەن لەتیف محمد

کوردستان لە ناوکاو بە ڕووى کرانەوەى چەندین پڕۆژە و باڵەخانەى گەورەدا کرایەوە بەڵام زۆرێک لەو پڕۆژە و باڵەخانانەى هەرچەندە بە پارەى دزراوى میلەت ئەنجامدراون لە ناوەڕۆکیشدا هیچ کەسى تێدا ناژى یان بە جۆرێک تر بیڵێین بووەتە شوێنى دێوەزمە لەبەر چۆڵى و نەبوونى دانیشتوان تێیدا لەبەر هۆکارى گرانى نرخى یەکەکان لەهەمان کاتیشدا گرانى کرێى مانگانە و کێشانەوەى پارە لە لایەن کۆمپانیاى دروستکەرى پڕۆژەکەوە.

ئەوەى بووەتە جێگەى گومانى هاوڵاتیان بەم دوایانە وەبەرهێنەرەکان لەدواى کۆکردنەوەى بڕێکى زۆرى پارە و کێشانەوەى لە هاوڵاتیانى بەش مەینەتى کوردستان بە ناوى ئیفلاس بوون و مایەپوچى و هەڵهاتن و دابەزینى ئاستى پشکەکانیان پارەى پڕۆژەکە حەپەلووش دەکەن لە نوێترین ڕووداویشدا پڕۆژە زەبەلاحە هەڵتۆقیوەکەى مەسرور بارزانى و شازادە هەرزەکارەکەى کوڕیەتى لە شارى هەولێر کە لەسەر ڕووبەڕى یەک ملیۆن ئەنجام دەدرا لە ناوەکەى و پڕۆژە و پێکهاتەکانیەوە بە کارێکى ئەستەم دادەنرا لە سەرەتاوە بەڵام ئەوەندە بانەشە و ڕیکلامینى بەهێ.ى بۆ کرا هاوڵاتیان و کڕیارانى فریوودا بۆ کڕینى یەکەیەک لەو پڕۆژەیە بەڵام لە ناکا و لە شەو ڕۆژێکدا کۆمپانیاى جێبەجێکار هەڵهات بە بڕى زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلار , ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان و تێڕامان بوو ئەمجارە سەرۆکى حکومەتە ماوە بەسەرچووەکەى پارتى خودى مەسرورو بارزانى و کۆمپانیاکانى سەرپەرشتى پڕۆژەکەیان دەکرد لەگەڵ شازادەکەیدا هەر ئەمەش بووە هۆى ئەوەى هاوڵاتیان متمانیەک بکەن کە سەرۆکى حکومەت چۆن دزى دەکات بەڵام کورد ووتەنى ئەوە کردى! , لێرەدا دەمەوێت پرسم داواکارى گشتى لە کوێیە دەستەى نەزاهە و بەڕێوبەرایەتى لێپێچینەوە لە تاوانى پلان بۆ داڕێژراو بۆ نایەنە سەر خەت ! چونکە پێموایە ئەم پڕۆژە هەڵتۆقیوە لە سەەرتاوە بڕیار دراوە کە هەرگیز ئەنجام نەدرێت و پارەکەى بخورێت ! لەبەر ئەوە دەبێت نەک بە سەرۆکى حکومەت و کۆمپانیا سێبەرەکانى سزا بدرێت بەڵکو دەبێت خودى مەسرور بارزانى و کوڕەکەشى لێپێچسنەوەیان لەگەڵدا برکێت و لەبەردەم دادگادا دان بەوەدا بنێن کە چۆن هاوڵاتیانیان فریووداوە. بەڵام ئەمە تەنها خەونى شاعیرانەیە چونکە ئەوە زیاتر لە ٤٨ سەعات بەسەر ڕووداوەکەدا ڕۆشتووە و هیچ ڕووینەداوە لەبەر ئەوە هاوشێوەى ڕووداوەکانى پێشوو ئەم پارەیەش خورا و کۆتاى پێهات !

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,361 📊 Click Here