هەفتەی داهاتوو قایمقامى نوێى چەمچەماڵ دەستبەکار دەبێت

-عومەر ئەحمەد
بەپێی زانیاری پەیامنێریلە سلێمانی، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییە ئیدارییانەی بەهۆی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە هاتووەتە ئاراوە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو قایمقامى نوێى چەمچەماڵ بە وەکالەت دەستبەکار دەبێت.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێریلە سلێمانی رایگەیاند، بڕیار دراوە ئاسۆ بەكر مستەفا وەكو قایمقامی نوێى چەمچەماڵ یەكشەممەى داهاتوو دەستبەكاربێت.
بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمی بەرپرسانی چەمچەماڵ پێکهات و ی خۆیان ئاڕاستەی جێگری سەرۆک وەزیران کرد و بەپێی ەكەیان ژمارەیەک بەرپرس کەمتەرخەمیان کردوە و رێكاری پێویستیان نەگرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی زیانی لافاوێكی لەو جۆرەی لە چەمچەماڵ روویدا.
بەهۆی رووداوی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە هەر یەك لە قایمقامى چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرى ناحیەى شۆڕش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ لەگەڵ هەردوو سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆرش داواى بەخشینیان کرد.















Post Comment