سودانی: حكومەتی عێراق پابەندە بە پاڵپشتیكردنی مافی ئێزیدییەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان

سودانی: حكومەتی عێراق پابەندە بە پاڵپشتیكردنی مافی ئێزیدییەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان

جار بینراوە: (1.1K)

-

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پابەندە بە گرنگیدان بە پێکهاتەی ئێزیدی و پاڵپشتیکردنی مافەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە میری ئێزیدیان لە عێراق و جیهان حازم تەحسین بەگ کرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سودانى جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەهۆی هەمەجۆریی کۆمەڵگاکەی بەهێزە کە لەسەر بنەمای یەکڕیزی نیشتمانی و پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە دامەزراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتى عێراق پابەندە بە پاراستنی مافەکانی هەموو عێراقییەکان، بەگوێرەی دەستور و یاسا، کە یەکسانی و جیاکاری نەکردن و پاراستنی ناسنامەی کولتووری و ئایینی دەستەبەر دەکات”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سودانی، پابەندبوونی حکومەتى دووپاتكردەوە بە گرنگیدان بە رۆڵەکانی پێکهاتەی ئێزیدی و پێکهاتەکانی دیکە و پاڵپشتیکردنی مافەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان لە رێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژە و دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ئاوارەکان، بەتایبەت دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی خاوەندارێتی موڵک و زەوی نیشتەجێبوون بە هاوڵاتیانی ئێزدی، کە رژێمی پێشوو بەهۆی سیاسەتە جیاکارییەکانییەوە رایگرتبوو”.

بابەتى تر

👤
Live: 11 Today: 28 📊 Click Here