شاره‌وانی سلێمانی: به‌شێك له‌ هێما هاتووچۆكانی‌ شه‌قامی 100 مه‌تری لێكرانه‌وه‌ و بردران

شاره‌وانی سلێمانی: به‌شێك له‌ هێما هاتووچۆكانی‌ شه‌قامی 100 مه‌تری لێكرانه‌وه‌ و بردران

جار بینراوە: (1.3K)

– 
سهرۆكایهتیی شارهوانی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند كه “پاش كردنهوهی (25كیلۆمهتر)ی سهرهتای شهقامی 100 مهتری سلێمانی ناسراو به شاڕێی بابان و دانانی هێمای هاتووچۆ و ڕێنیشاندهری سهلامهتی لهلایهن جێبهجێكاری پڕۆژهكهوه، بهوپهڕی نیگهرانییهوه ڕایدهگهیهنین بهشێك لهو پێداویستیی و ڕێنیشاندهر و هێما هاتووچۆیانهی بۆ پاراستنی سهلامهتیی و گیانی شۆفێران و سهرنشینان داندراون لهلایهن ههندێك هاوڵاتیی و كهسانی نابهرپرسیارهوه ڕووبهڕووی لێكردنهوه و شكاندن و بردن بوونهتهوه”.

سهرۆكایهتیی شارهوانیی سلێمانی دهڵێت: “پاڵپشت به ڕێساو ڕێنماییه بهركارهكان ئاگاداری ئهو كهسانه دهكهینهوه كاری هاوشێوه دووباره نهكهنهوه و له جێگای ئهوه ببنه پارێزهری سهلامهتی ژیانی خۆیان و هاوڵاتییان و خوشك و براكانیان كه شهقامهكه بهكاردههێنن”.

راشیگهیاندووه كه “له ئهگهری پابهندنهبوون و دووبارهكردنهوهی ئهو كاره ناشارستانییه ڕووبهڕووی یاسا دهكرێنهوه و بهرپرسیارێتی ئهو ڕووداوه هاتووچۆیانهیان دهكهوێته ئهستۆ”.

بابەتى تر

👤
Live: 70 Today: 2,136 📊 Click Here