حیزب و میلەت
نەبەز مەجید
لە ھەرێمی کوردستان دوو حزبی فێڵباز ھەن کە تەواوی جومگەکانی دەسەڵات و کۆمەڵگایان کۆنترۆڵ کردووە بەجۆرێک دەستیان بەسەر بیر و فکری خەڵکیشدا گرتووە، کە خەڵک ناتوانێ ھەست و سۆزی میانڕەویانەی بەرامبەریان بگۆڕێت و سزایان بدات.
ئەوەتا لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە تا ئەمڕۆ کە زیاتر لە سی ساڵە بەردەوامن لە لەدزی و تاڵانکردن، لە کوشتن و جاوسورکردنەوە، لە قوت بڕین و کپ کردنی دەنگەناڕازیەکان، لە درۆ و فێڵکردن، لە گران کردن و باج زیاد کردن.
کەچی لە ھەلھەو دەست پێکی ھەر ھەڵبژاردنێکدا ئەم میلەتە داماوە کورد وەتەنی ئەڵێی نە بایان بینیوە نە باران دەست دەکەن بە بانگشەو سەرخستنی ھەردوو حیزبی فێڵبازی یەکێتی و پارتی.
ھەر لە سەرەتای دەستێپێکی بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە ئەم دوو حیزبە دوانەیە بە درۆ دەست پێ دەکەن و درۆ و دەلەسەی بێ بنەما دەدەن بەگوێی خەڵک و کۆمەڵگادا خۆیان دەکەن بە ڕکابەری سەرسەختی یەکتر، دواتر بە گۆڕینەوەی چەند کادر و لایەنگرێکی خۆیان کە گوایە پارتیە و وازی ھێناوە و ھاتۆتە ڕیزەکانی یەکێتی ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە کە ئەمە لەڕاستیدا سینارۆیەکی خۆیانە و بێ بەھاکردنی مەبدەئی بیر و فکری تاکی کوردە .
لە کۆتایشدا و دوای ھەڵبژاردن وەکوو دوو برا کە بەشە میراتی باوکیان بەش دەکەن دەکەونە دابەش کردن و دزینی دەنگ و کورسی جاچی لە بەغدا بێت یان کوردستان سەرباری ئەوەی کە ھەڵبژاردن لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دیزاین کراوەو گۆڕانکاری ناھێنێتە کایەوە.















Post Comment