شاسوار عه‌بدولواحید: روخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر نزیكه‌

شاسوار عه‌بدولواحید: روخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر نزیكه‌

جار بینراوە: (1.1K)


شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ له كهڕنهڤاڵی كۆتایی بانگهشهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق له ێكی دهنگی له زیندانهوه پهخشكراوك رایگهیاند:

 
*سهركهوتنی میللهت و رووخانی دهسهڵاتی ههرێمی كوردستان زۆر نزیك بووهتهوه.
*11 ئهم مانگه سهرهتای قۆناغی روخانی ئهم دهسهڵاتهی ههرێمی كوردستان دهبێت.

*دوای هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانی ساڵی پار، یەكێتیی سەری رەشی كرد بە رێگەی كانی بۆ پۆستی جێگری و جانتاهەڵگری.

*ئهوهی لهم پهنجا ساڵهدا بهسهر كورددیان هێناوه، دوژمنهكهی بهسهریدا نهیهێناوه.
*سهركهوتنی میللهتی كورد و روخانی ئهم دهسهڵاته زۆر نزیكه.
*پارتی و یهكێتی ههموو میللهت دهگۆڕنهوه لهپێناو پۆست و پارهدا و پارتی زۆر لهمان خراپتره.
*ئهوهی پارتی لهم 50 ساڵهدا بهسهر كوردی هێناوه، له زۆر حاڵهتدا دوژمنی كورد بهسهری نههێناوه.
*لهوهتهی پیاوه شوومهكه “مهسرور بارزانی” بووهته سهرۆكی حكومهت بزانه چۆن قوڕی كردووه بهسهر ئهم میللهتهدا. 7 ساڵه به ناشهرعی له پۆستهكهیدایه كه خراپترین حهوت ساڵی حكومڕانییه.
*دهسهڵات درۆ لهگهڵ میللهت دهكات.

*لێدان له پارتی لێدانه له یهكێتی و شكاندنی قاچێكی یهكێتی یهكسانه به شكاندنی قاچێكی پارتی.

*ههمووان بهشداربن له ههڵبژاردنهكانی  ئهنجومهنی نوێنرانی عێراق.
*ئهم ههڵبژاردنه زۆر چارهنوسسازه و چارهنووسی كورد له بهغدا دیاری دهكات.

*دهبێت خۆتان بهدهستی خۆتان ئهم دۆخه بگۆڕن له رێگای دهنگدانهوه.

*بەدیلی راستەقینەی دەسەڵات نەوەی نوێیە.
*بایكۆتی خەڵك لە بەررژەوەندی دەسەڵات بووە و هێزە بچوكەكان دەنگیش بهێنن دەنگەكانیان دەفەوتێت. 

هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا تەنیا لە سنوری سلێمانی 80 هەزار دەنگ فەوتا، چونكە دەنگیان دابوو بە هەندێك حزب و لایەنی بچوك، كە بەشی كورسی نەكردبوو.

بابەتى تر

👤
Live: 160 Today: 1,068 📊 Click Here