ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە

جار بینراوە: (887)

-

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی نانەوتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانی بڵاوکردەوە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئاشکرایکرد، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 1ی 11 تا 7ی 11ی 2025، زیاتر لە 9 ملیار‌و 755 ملیۆن و 629 هەزار دینارە.

بەپێی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیار‌و 170 ملیۆن و 520 هەزار دیناری واتە 63%ی نەختینەیە، هەروەها 3 ملیار و 585 ملیۆن و 108 هەزار دیناری واتە 37%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

به‌گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه داهاتی هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له 25 ملیار دینار بووه و داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه زیاتر له 15 ملیار كه‌متر بووه بەراورد بە هەفتەی رابردوو.

👤
Live: 95 Today: 832 📊 Click Here