پێنج و دووڕۆژێکی زۆر قورس لەبەردەم عیراق و کوردستانە
ئەگەر لەم ماوە کورتەدا، بنەماڵەکانی بارزانی و تاڵەبانی نەگەنە ڕێککەوتنێک ژێر بەژێر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەتایبەت کەتەواو جیاوازییەکانیان زەق بوونەتەوەو ستراتیژیان دژ بەیەکە، یەکیان لەمیحوەری ئەنقەرەو ئەوی تر لە تارانە،
ئەوا قورسترین و بێ مۆراڵترین بەریەککەوتن و فشارکردن تائاستی پیلانگێڕان دژ بەیەک دێتە ئاراوە،
چونکە هیچ هاوبەشییەک نامێنێ..
لەعیراق، ئەگەری فشارو گورزی سەربازیی هەیە بۆ سەر میحوەری مقاوەمەی سەربەئێران،
لەم چەند رۆژە یەکلا ئەبێتەوە بەجۆرێک؛
بەڕوونەدانی هێرش، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ئەبێت ڕازیی ببن بەئەنجامدانی هەڵبژاردن رۆژی یانزەی یانزە، لەسایەو حزوری حەشدو گروپەکانی مقاوەمە، کە ئەنجامەکەی چەسپاندنی هەژموونی تارانە لەبەغدا بەیەکجاریی..
هەموو دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانیش ئەگوازرێتەوە بۆ سەرمێزی بڕیاردان لە کابینەی داهاتووی عیراق کە ئێرانی ئەبێت، وە ڕەهەندی شەرعییەتی هەڵبژاردن و یاسایی ئەبێت،
کە ئەوەش خواست و بەرنامەی تارانە..
ئەوەی ڕووئەدات لەوەها هەل و مەرجێکدا، زۆر شت تەواو ئاوەژوو ئەکاتەوە بە دەستووری عیراق و دۆسییەی ووزەو سیستمی فدراڵی و فەلسەفەی حوکمڕانی لەعیراق یشەوە..
پرسیاری جدیی ئەوەیە؛
ئایا، وەها دۆخێک، ئەکەوێتە بازنەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو پرسی ئاساییشی ئیسرائیل لەناوچەکە..!؟
بۆیە گرنگە لە تێپەڕبوونی سات بە ساتی ئەم چەند ڕۆژە هەم بەئاگابین، هەم لە مەترسیی و ناجێگیرییەکانی بگەین.
بەدڵنیاییەوە، تورکیاو قەتەرو ئیمارات و سعودییە دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم ئەکەن،
هەموو ڕووداوەکانی ناوچەکەش کارلێکیان لەگەڵی ئەبێت..
باشترین ئەگەر کە پێشبینی ئەکرێ؛
دواخستنی هەڵبژاردنی عیراق ئەبێت، هەروەها ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن لەکوردستان، لەیەک تەوقیت ، لەمانگی ئابی 2026 دا..
بیرمان نەچێت، کەڕەنگە هەندێک دووکەڵ و بۆن بارووتیش بوونی هەبێت، کە هیوادارم نەبێت..















Post Comment