حەشدی شەعبی شێرپەنجەی عێراق

ڕەقیب عوسمان غەفور
لە ساڵی ٢٠٢٥دا، حەشدی شەعبی نەک هەر وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەقامگیری عێراق مایەوە، بەڵکو بووەتە مەترسیەکی گەورەتر و ترسناکتر بۆ داهاتووی وڵات. لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، گرووپەکانی حەشد بە ناوی “بەرەنگاری ئیسلامی عێراق”دا زیاتر لە ١٨٠ هێرشیان ئەنجامداوە بۆسەر بنکە ئەمەریکییەکان لە عێراق، سووریا و ئوردون. هەروەها ئەم گرووپانە کە هێشتاش لە ژێر هەشموونی دەوڵەتی عێراقدا نین و وەلایان بۆ ئێران دار دەستی ئەو وڵاتەن . لە ناوچە جێناکۆکییەکاندا، بەتایبەتی لە شنگال، مەخموور، بەعشیقە و زوماردا و دووزخورماتوو حەشدی شەعبی بەردەوامە لە دروستکردنی ئاژاوە و توندوتیژی، لەگەڵ ئەوەی لە ئەمساڵدا بەهۆی ململانێ و جەنگی نێوانیان هەموو گروپە میلیشیایەکان ،چەندین هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی ئەمەش دەریدەخات کە حەشد نەک هەر لە بەرەنگاری ئەمەریکا و ئیسرائیلدا چالاکە، بەڵکو بەردەوامیش ئاگری ناکۆکی لە ناوخۆی عێراقدا دەکاتەوە.پێمواییە حەشدی شەعبی ئەمڕۆ بووەتە گەورەترین نەهامەت و مەترسی بۆ داهاتووی عێراق ولە هەمان کاتدا شێرپەنجەیەکی کوشندەیە کە تەنی بە عێراق هەڵچنییوە. ئەم گرووپە چەکدارانە کە بە ناوی پاراستنی عێراق لەسەرووبەنی مەترسییەکانی داعش دروستبوو، ئەمڕۆکە بووەتە داعشێکی نوێ کە هەر جۆرە کردەوەیەکی توندوتیژی و شەڕانگێزی ئەنجام دەدات. دەیانەوێ بگەنە دەسەڵاتی ڕەها و ناشیانەوێت بچنە ژێر یاسا و ڕێکخستنی دەوڵەتەوە، بەڵکو ویستیان ئەوەیە کە هەمیشە بمێننەوە وەک هێزێکی سەقامگیری تێکدەر کە خۆی بە خاوەنی عێراق دەزانێ. ئەم میلیشیایانە نه بۆ بەرژەوەندی عێراقن و نه بۆ ئاسایشی گەلەکەی کاردەکەن، بەڵکو تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداو بەرژەوەندییەکانی ئێرانن، لەگەڵ ئەوەی پارەی گەلی عێراق دەخۆن و بە ناوی پاراستن ، بەڵام سەرچاوەی هەموو کوشت و برین بۆ خۆیانن . عێراق لەگەڵ بوونی ئەم گرووپە توندڕەوانەدا هەرگیز ئارامی و سەقامگیری نابینێت، چونکە ئەوان شێرپەنجەنی وڵاتن هەر رۆژێک گەورەتر و بەتوانا تردەبن.