×

مه‌سعود بارزانی‌: پارتی له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه‌

مه‌سعود بارزانی‌: پارتی له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه‌

جار بینراوە: (183)

– 
مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه ههوڵهكانی پارتی و یهكێتی بۆ پێكهێنانی حكومهتی نوێی ههرێم به پێی ئیستحقاقی ههڵبژاردن بهردهوامه، دهشڵێت: “پارتی له یهكهم ههڵبژاردنهوه تا دوا ههڵبژاردن ههر یهكهم بووه”.

ئهمڕۆ چوارشهممه 29ی تشرینی یهكهمی 2025، مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك لهگهڵ بهشێك له جهماوهر و چین و توێژهكانی شاری دهۆك كۆبووهوه و ێكی پێشكهش كرد و باسی له چهند تهوهرێكی پهیوهست به رهوشی ئێستا و ههڵبژاردنی خولی شهشهمی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق كرد.

بارهگای بارزانی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه سهبارهت به ههڵبژاردن له كوردستان و عێراق، بارزانی ئاماژهی بهوهدا كه “له ساڵی 1991 له كاتی راپهڕین كهس بیری له ههڵبژاردن نهدهكردهوه و ئێمه باسمان له ههڵبژاردن كرد. پارتی ههر له سهرهتاوه باوهڕی به ههڵبژاردن و دهنگی خهڵك و هاووڵاتی ههبووه و پارتی ههر له یهكهم ههڵبژاردنهوه تا دوا ههڵبژاردن ههر یهكهم بووه”.

سهرۆكی پارتی ئاماژهی بهوهدا كه “پارتی ههمیشه خۆی به بهرپرسیار زانیوه و هیچ كاتێك له بهرپرسیاریهتی ڕاینهكردووه و بهرپرسیاریهتیشی نهخستووهته ئهستۆی كهس، به پێچهوانهوه بهرپرسیاریهتیی خهڵكی دیكهشی ههڵگرتووه”.
 
سهبارهت به ههڵبژاردن و قۆناغی دوای ههڵبژاردن له عێراق، بارزانی هیوای خواست كه دوای ههڵبژاردن، دۆخهكه باش ببیت و بگۆڕدرێت و هیوای خواست كێشهكان چارهسهر بكرێن. سهرۆك بارزانی دووباره سوپاسی خهڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان بهرامبهر ههموو پیلانهكان و نهناردنی موچه و سهلماندییان كه بۆ هیچ شتێك سهردانانهوینن .

له بهشێكی تری ئهو كۆبوونهوهیهدا سهرۆكی پارتی باسی له دهستووری عێراق كرد و رایگهیاند كه “ئهو دهستووره وهك خۆی جێبهجێبكرێت زۆرێك له كێشهكان چارهسهر دهكرێن”. 

دووپاتیشیكردهوه كه “ههر ههڵبژاردنێك گرنگیی خۆی ههیه و دهبێ ئهمجارهش هێز و گهورهیی پێگهی پارتی نیشانی ههمووان بدهینهوه، ههر كهسێكیش ویژدانی ههبێت، دهزانێت مهسهلهی پاراستن و ئهركی پاراستنی كوردستان له ئهستۆی كێیه و دهشزانێت ئهو خزمهتهی له بواری ئاوهدانكردنهوه و پهروهرده و تهندروستی و خزمهتگوزاری و ئاسایش و سهقامگیری و ئابووری و بوژانهوه و پێشخستنی ژێرخانی كوردستان و پڕۆژهی ستراتیژی و پێشخستنی كهرتی رێگهوبان و گهشتیاری كراوه، پارتی كردوویهتی كه ئهمانه به ئاسانی بهدهستنههاتوون”.

هاوكات سهرۆكی پارتی باسی له پاراستنی ئاو و گرنگیی پڕۆژهی بهنداو و پۆندهكان كرد كه بۆ داهاتووی كوردستان له بواری ئاودا گرنگیی زۆریان ههیه و خهڵك له داهاتوودا دهزانێت كه چ كارێكی گهوره كراوه .

فهرههنگ و كلتوری پێكهوهژیان له كوردستان تهوهرێكی دیكهی هكهی بوو و لهمبارهیهوه جهختی له شانازیكردن بهم فهرههنگه مهزنه له كوردستان و زیاتر چهسپاندن و بهردهوامیدان به بنهماكانی پێكهوهژیان كردهوه .

لهبارهی پێكهێنانی حكومهتی نوێی ههرێمی كوردستان، بارزانی باسی له بهردهوامیی ههوڵهكان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد به پێی ئیستحقاقی ههڵبژاردن و هیواشی خواست ههرچی زووتره حكوومهتی نوێ پێكبهێندرێت.

داواشی كرد كه ههڵمهتی بانگهشهی ههڵبژاردنی خولی شهشهمی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق به ئارامی و هێمنی و دوور له توندوتیژی بهڕێوهبچێت.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 2,506 📊 Click Here