×

خشتەی مووچەی مانگی ئاب بڵاوکرایەوە

خشتەی مووچەی مانگی ئاب بڵاوکرایەوە

جار بینراوە: (98)

_

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە. 

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی، سبەی دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2025، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەکە دێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 2,517 📊 Click Here