×

وه‌زاره‌تی دارایی: نزیكه‌ی 550 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ ڕێگه‌ی “هه‌ژماری من”ــه‌وه‌ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن

وه‌زاره‌تی دارایی: نزیكه‌ی 550 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ ڕێگه‌ی “هه‌ژماری من”ــه‌وه‌ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن

جار بینراوە: (530)

– 
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت كه نزیكهی 550.000 مووچهخۆری مهدهنی و خانهنشین مووچهی مانگی ههشت بهشێوهیهكی دیجیتاڵی له ڕێگهی ههژماری من-هوه وهردهگرن.

وهزارهتهكه له راگهیهندراوێكدا دهڵێت كه “ئهم پڕۆسهیه كاریگهرییهكی گهورهی ههبووه لهسهر ئهزموونی خانهنشینان بۆ ئهوهی به ئاسانترین شێوه دهستییان بگات به مووچهكانیان”.

ئاماژهشی بهوهداوه كه “لهم مانگهدا ژمارهی ئهو خانهنشینانهی كه مووچهكانیان به ههژماری من وهردهگرن زیاتره له 600.000 خانهنشین له سهرتاسهری ههرێمی كوردستان.

راشیگهیاندووه كه تا ئێستا، زیاتر له 950.000 مووچهخۆر خۆیان تۆمار كردووه له پڕۆژهی ههژماری من. لهچوارچێوهی پرۆژهكهش زیاتر له 580 ئامێری راكێشانی پاره (ATM) له سهرانسهری ههرێمی كوردستان جێگیركراون بۆ ئهوهی هاوڵاتیان بهشێوهیهكی 24 كاتژمێری بتوانن پاره ڕابكێشن.
خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن بەپێی پارێزگا

پارێزگا

سوودمەندان لە فەرمانبەرانی حکومی

هەولێر

287,195

سلێمانی

106,450

دهۆک

153,120

کۆی گشتی

546,765

پڕۆژهی ههژماری من، كه دهستپێشخهرییهكی حكومهتی ههرێمی كوردستانه بۆ به بانكیكردنی مووچهی مووچهخۆران،  له ساڵی 2023 له لایهن مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕاگهیهندرا، وهك بهشێك له بهرنامهی كابینهی حكومهت بۆ به مۆدێرنكردنی خزمهتگوزارییه بانكییهكان و بههێزكردنی گشتگیری دارایی له سهرانسهری ههرێمی كوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 2,517 📊 Click Here