بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ مانگی هەشت نارد
.jpg)
-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەغدا مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی خستە سەر هەژماری دارایی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویدەکاتەوە مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت.















Post Comment