چۆن لە ڕوویاندێت داوای دەنگ لە خەڵک بکەن ؟
ئاکام عەبدوڵا سدیق
زیاتر لە٣٤ ساڵە دوو بنەماڵە حیزبەکە دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیان بە دەستەوەیە و حوکمی هەرێم دەکەن بەڵام لەماوەی ئەم ٣٤ ساڵەدا تابێت باروودۆخی
هاوڵاتیان ڕوولەخراپبوونە ئەمەش لەکتێکدا بەناوە پڕۆژە و خزمەتی خەڵکەوە تابێت پارەی هاوڵاتیان دەدزن بۆ نموونە پڕۆژەی ڕووناکی کە نزیکەی ساڵێکە بەردەستیان خستووە بۆ هاوڵاتیان بێجگە لە پارەکێشانەوە سوودی بۆ هاوڵاتیان نەبووە چونکە وەبەرهێنانی کارەبا زیادی نەکردوە بەڵام حوکمەتی ئێکسپایەر نرخی کارەبای بە ١٠ قات زیادکردووە
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا (شنیار ئەنوەر) کەلەڕابردوودا قسەی نەشیاوە بە حیزبی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) و سەرۆکەکەی دەوت ئێستا کە خۆی چۆتە ناو حیزبەکە کاتێک بانگەشەی بۆ حیزبەکە دەکرد ووتی ئەگەر کێڵگە گازییەکانی ئێمە نەبێت پڕۆژەی ڕووناکی چیتر ناتوانێت کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکات
ئایە لەهیچ وڵاتێکی دونیادا هەبووە کێڵگەی گازی ئەو وڵاتە بەدەست حیزبێکەوە بێت؟ بەڵام چونکە ئەم دوو حیزبە هەر لە وەرگرتنی دەسەڵاتی ئەم وڵاتە بە ڕێکەوتنی ژێر بە ژێر تەنها ئامانجیان دزین و تاڵان کردنی ئەم وڵاتەبووە وە هەموو ساڵێکیش لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا وا خۆیان دەردەخەن کە نێوانیان تێکچووە و قسە بە یەکتری دەڵێن بەڵام هەر دوای هەڵبژاردن دەچنەوە باوەشی یەکتر.



Post Comment