قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا

 – 
 جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به تایبه‌ت بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و ئه‌نجامه‌كه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی توركیا له عێراق و پێكه‌وه تاووتوێی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی سێشهمه (21/10/2025) به ئاماده‌بوونی ئه‌رمان تۆپجو، كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی حكومه‌تی توركیای كرد به كردنه‌وه‌ی ئاسمانی توركیا به‌ڕووی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی و رایگه‌یاند كه “ئه‌م هه‌نگاوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا به‌هێزتر ده‌كات”.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا. له‌مباره‌یه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانی هیوای خواست كه “پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت و ئاستی به‌شداری هاوڵاتییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به رێژه‌یه‌كی به‌رز و به‌رچاوبێت”.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند كه “ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به تایبه‌ت بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و ئه‌نجامه‌كه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا”.




 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment