كۆچبه‌رێكی كورد له لیبیا گیانی له‌ده‌ست دا

، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆچبه‌رێكی كورد كه خه‌ڵكی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینه، له وڵاتی لیبیا گیانی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ، ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه، خه‌ڵكی قه‌زای حاجیاوای سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینه و جه‌ڵده لێیداوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
باوكی گه‌نجه‌كه بۆ وتی: “كونسوڵخانه‌ی لیبیا په‌یوه‌ندی پێوه كردین و پێیان وتین كوڕه‌كه‌تان جه‌ڵده لێیداوه و فریا نه‌كه‌وتووین بیگه‌یه‌نینه نه‌خۆشخانه و گیانی له‌ده‌ست داوه”.
وتیشی: “كوڕه‌كه‌مان ناوی هۆگر ئاسۆیه، ماوه‌ی مانگێك و 28 شه‌وه له لیبیا بووه، پیشه‌ی كاسب بوو و ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو”.















Post Comment