سبەینێ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی ئازاد دەکرێت

سبەینێ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی ئازاد دەکرێت

جار بینراوە: (1.7K)

-

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025، رزگار کامیل، پەیامنێریلە دهۆک رایگەیاند، “بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی ئازاد بکرێت، ئەگەر هیچ دۆسییەکی دیکەی نەبێت”.

بنەماڵەی ئومێد بەرۆشکی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد، ، بۆ ئەو مەبەستەش سبەی کاتژمێر 3:00 لە دهۆک کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەن.

رۆژی دووشەممە 28ی تەموزی 2025، دادگای دهۆک ماوەی سزای زیندانی ئومێد بەرۆشکی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە.

رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانى بادینان، لە ساڵی 2021 و لەگەڵ زیاتر لە 90 چالاکوان و رۆژنامەنووسی دیکەی بادیناندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. پاشان لە 22ـی شوباتی ساڵی 2022 ئازادکرا، جارێكی دیکەش لە 20ـی تەمووزی 2023 دەستگیرکرایەوە و بە دوو دۆسییەی جیاواز دوو جاری دیکە سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

بابەتى تر

👤
Live: 47 Today: 1,821 📊 Click Here