بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بەشێک لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بکرێتەوە

_
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بەشێک لە شەقامی ستراتیجی بابان (شەقامی 100 مەتریی سلێمانی) بکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 17ـی 10ـی 2025، دلێر کەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و یەکانی کۆمپانیای قەیوان رایگەیاند، “26 کیلۆمەتری پرۆژەکە کۆتاییهاتووە و کۆتایی ئەم مانگە ئەو بەشەی کە تەواوبووە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەو بەشەی کە تەواوبووە پێکدێت لە یەک بەرزەپرد، پێنج ئەندەرپاس، 68 ئاوبەر و حەوت یەکتربڕ”.















Post Comment