×

کەرکوک و ناوچەکانی ماددەی ١٤٠: ئەزمونێک بۆ یەکێتیی و دەنگی نەتەوەیەک

کەرکوک و ناوچەکانی ماددەی ١٤٠: ئەزمونێک بۆ یەکێتیی و دەنگی نەتەوەیەک

جار بینراوە: (1.5K)

بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2023 ماددەی (7) یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگا رێكنەخراوەكان لە هەرێمێك دا ، بۆ دابەشکردنی کورسیەکان كار بە شێوازی سانتلیگۆ هەمواركراو دەكرێت بە وەرگرتنی ( 1,7).

(1)شێوازی سانتلیگۆی هەموار کراو

شێوازی سانتلیگۆ هەمواركراوە شێوازێکی دابەشکردنی کورسیە بە گرتنەبەری یەک قۆناغ لەدابەشکردنی کورسیەکان و لە سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی پەیڕەو دەکرێت لەگەڵ پەیڕەوکردنی شێوازی لیستی نیمچەکراوە ، كە دەنگە دروستەکانی حزبەكانی پێ دەكرێتە كورسی ، لە هەنگاوی یەكەمدا دەنگە دروستەكانی حزبەكان لە بازنەی هەڵبژاردندا دابەشی(1,7)دەكرێت ، ئەم كارە بەردەوام دەبێـت دەنگی دروستی حزبەكانی دابەشی ژمارە تاكەكان دەكرێت(1,7 (،11,9,7,5,3 )….تا دەرهێنانی تەواوی کورسیەکان .

(2) کەرکوک و دابەشبوونی نەتەوەیی

سەرەڕای دابەشبوونی نەتەوەیی لەم شارەدا ، دوای ڕیفراندۆم و(16)ئۆكتۆبەر كەركوك بە بارودۆخێکی ناهەمواردا تێپەری ، بۆیە کەرکوک باندۆری خۆی بەسەر تەواوی عێراق و كوردستان و ناوچەكە جێ هێشتوە.

دوای ڕیفراندۆم و(16)ئۆكتۆبەر، بارودۆخێكی نوێ هاتۆتە ئارا ،كورد لە ناوچە كێشە لەسەرەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەلا نراو و خرایە پەراوێز بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی 2023 جارێکی تر دەرفەت دروست بوو کە دەنگدەرانی کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بچنە سەر سندوقی دەنگدان و کۆتایی بە حوکمی داسەپاوی بە وەکالەت بێنن، بەر ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە ئەوەی بیر هێناینەوە کە حیزبە کوردیەکان خوێندنەوەیان بۆ شێوازی سانتلیگۆی هەموارکراوی (1,7) نەبوو، با سەرنجی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بدەینەوە:

زناوی حزبژمارەی دەنگژ.کورسی

1كه ر كوك هیز و ئیرادەمانە157649 5

2تەحالفی حەرەبی لە کەرکوک 102545 3

3جەبهەی تورکمانی العراق الموحد75166 2

4القیادە61435 2

5پارتی دیموکراتی کوردستان 52278 1

6تحالف العروبە47919 0

7نەوەی نوێ حراك الجیل الجدید25910 0

8كركوكنا22701 0

9تحالف معالم كركوك-هاویه یمانی مه شخەلی كەركوك6879 0

10حركە بابلیون / مسیحی1703 1

11امیل بگرس قسگنگین ابراهیم اغا / مسیحی1566 0

12تحالف اپرا / مسیحی816 0

13اسماعیل یحیی عیس دخیل القیسی754 0

14ائتلاف حمورابی / مسیحی519 0

15الحزب الاشتراكی الدیمقراگی الكوردستانی3970

16التحالف المدنی الدیمقراگی303 0

17حزب الپقە246 0

18كرم رامیز وسگین ابلحد رامیز وسگین / مسیحی236 0

19

ئەگەر بە ووردی سەرنج بدەین ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە دەنگدەری کورد بە هەدەر دراوە، بۆ نمونە نەوەی نوێ بە( 25910 )دەنگ تەنها یەک کورسی بەدەست نەهێنا، لیستی هاوپەیمانی مەشخەڵ و سۆسیالست) 7276 (دەنگیان بەدەست هێنا، بەپێی ئەو ژمارانە لانی کەمی دەنگی کورسیەک بەهەدەر درا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەگەڵ ئەوەی کورد توانی کۆتایی بە نادادی و حوکمڕانی داسەپا و بکات و پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دابنێ، بەڵام ناکۆکی و ناتەبایی بەردەوامە، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت باسی بکەین لەم بابەتە خوێندنەوەو دەرەنجامە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای کەرکوک، بە سود وەرگرتن لە (هەڵەو داتا و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی2023.

بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر ئەگەر وەک گریمانە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2023 ی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وەک نمونە وەربگرین و بۆ دەرهێنانی ئەنجامی گریمانەیی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامەکان بەم شێوەی خوارەوە دەبن؛

ز ناوی حزب ژمارەی دەنگ 1.7357911

1كركوك قوتنا وارادتنا كه ر كوك هیز و ئیرادەمانە 157,649 92,734.706 52,549.667 31,529.800 22,521.286 17,516.556 14,331.727

2تەحالفی عەرەبی کەرکوک التحالف العربی فی كركوك 102,545 60,320.588 34,181.667 20,509.000 14,649.286 11,393.889 9,322.273

3بەرەی تورکمانی جبهە تركمان العراق الموحد 75,166 44,215.294 25,055.333 15,033.200 10,738.000 8,351.778 6,833.273

4قیادە ،القیادە 61,435 36,138.235 20,478.333 12,287.000 8,776.429 6,826.111 5,585.000

5پارتی دیموکراتی کوردستان 52,278 30,751.765 17,426.000 10,455.600 7,468.286 5,808.667 4,752.545

6تەحالوفی عروبە تحالف العروبە 47,919 28,187.647 15,973.000 9,583.800 6,845.571 5,324.333 4,356.273

7نەوی نوێ 25,910 15,241.176 8,636.667 5,182.000 3,701.429 2,878.889 2,355.455

8كركوكنا 22,701 13,353.529 7,567.000 4,540.200 3,243.000 2,522.333 2,063.727

9تحالف معالم كركوك-هاویه یمانی مه شخەلی كەركوك 6,879 4,046.471 2,293.000 1,375.800 982.714 764.333 625.364

10حركە بابلیون / مسیحی 1,703 1,001.765 567.667 340.600 243.286 189.222 154.818

11امیل بگرس قسگنگین ابراهیم اغا / مسیحی 1,566 921.176 522.000 313.200 223.714 174.000 142.364

12تحالف اپرا / مسیحی 816 480.000 272.000 163.200 116.571 90.667 74.182

13اسماعیل یحیی عیس دخیل القیسی 754 443.529 251.333 150.800 107.714 83.778 68.545

14ائتلاف حمورابی / مسیحی 519 305.294 173.000 103.800 74.143 57.667 47.182

15الحزب الاشتراكی الدیمقراگی الكوردستانی 397 233.529 132.333 79.400 56.714 44.111 36.091

16التحالف المدنی الدیمقراگی 303 178.235 101.000 60.600 43.286 33.667 27.545

17حزب الپقە 246 144.706 82.000 49.200 35.143 27.333 22.364

18كرم رامیز وسگین ابلحد رامیز وسگین / مسیحی 236 138.824 78.667 47.200 33.714 26.222 21.455

پارێزگای کەرکوک: 12کورسی، لەگەڵ(١) کورسی کۆتایی مەسیحی (13 )هەیە

لە پارێزگای کەرکوک ئەگەر سەرنجی دەنگی حیزبەکان بدەین و بە پێی دابەشکاری سیستەمی سانتلیگۆی هەموار کراوی ( 1,7) بەرکەوتەی حزبەکان لە ژمارەی کورسی بەم شێوەی خوارەوە دەبێت ، یەکێتیی (4) کورسی، پارتی (1) کورسی، پێکهاتەی عەرەب (5) کورسی، و تورکمان(2) کورسی.

بە ورد بوونە لە ئەنجامەکان دووبارە هەڵەی حیزبەکانمان بۆ روون دەبێتەوە، لەم هەڵبژاردنەش کورد نەیتوانی خوێندنەوەی وورد بۆ سیستەمەکە بکات، باشترین بژاردە بۆ کورد ئەوەبوو بە دوو لیست بەشداری هەڵبژاردن بکات بەمەش لانی کەمی (6 ) کورسی مسۆگەر دەکرد.

چی بکرێت لە ئێستادا:-

لێرەدا ئەوەی گرینگە شرۆڤەی بکەین و بڕیاری لەبارەیەوە گەڵاڵە بکەین ڕاو بۆچونی کەسی نییە، لایەنگیری و هەواداری حیزبی نییە، میزاج و بەرژەوەندی کەسی نییە، بەڵکو بڕیارو دەرنجامی داتاکان و سیستەمەکەیە ، ئەو سیستەمە پێمان دەڵێت ئەو حیزبانەی پێگەی جەماوەریان گەورە نییە دەنگی کورد دەسوتێنن، بۆیە وەک چۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەنگی نەوەی نوێ و لیستی مەشخەڵان و سوسیالست سوتا، چاوەرێ دەکرێت لەم هەڵبژاردنەش بەهەمان شێوە دەنگی بەشی زۆری لیستە کوردیەکان بسوتێن.

ئەی چارە؟ دڵنیام هەموومان هاوڕاین حیزبە ەکان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان خەتابارو کەم تەرخەمن، بەلام ناکرێت ئێمەی کورد و شارازایانی بواری داتا و هەڵبژاردن بەرچاو ڕوونی نەدەینە دەنگدەرانی کورد لە ناوچە دابرێنراوەکان و پێیان نەڵێن تکایە وریابن و هۆشیاربن، با دەنگتان نەسوتێ، تکایە تکایە بادەنگت نرخی هەبێت، لەم هەڵبژاردنە سیستەمەکە زۆر غەددارە لیستە بچوک و مام ناوەندەکان دەنگەکانیان بەهەدەر دەروات، من لێرەدا قەوانی کوردایەتی و دڵسۆزی بە ئێوە نافرۆشمەوە، بەڵام بە ماف و ئەرکی نیشتمانی خۆمی دەزانم بڵێم دەنگدەری ناوچە ەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم تکایە دەرفەتێکی تر بدە بە ئایندەی ناچە ەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆیە ئەرکی هەموو دڵسۆزانە بە هەموو چین و توێژەکانەوە لەهەر پلە و پۆستێک بن و سەر بەهەر حیزب رێکخراوێک بن، دڵسۆزانە بۆ پرسی کەرکوک و ناوچەکانی سنوری ماددەی ١٤٠ کۆک و یەک دەنگ بین، با هەموومان بەیەکەوە هەوڵ بدین لەم قۆناغەش پێگەی کورد بەهێز بکەین لە کەرکوک و دیالە و حەمرین و نەینەواو و واست و کۆتای کوردی فەیلی لە بەغداد و کۆتای کوردی شەبەک وویزدی لە نەینەوا بۆ نوێنەرایەتی و بەشداری لە حوکمڕانی عێراقی فیدراڵ.

(٤)پوختەی كەلام :

بە بڕوای ئێمە، تا جێبەجێکردنی ماددەی ( 140) دەستوور,هەڵبژاردن لەناوچەکەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گرینگ وچارەنووسازە ، هەم هەڵبژاردنێکی ستراتیجیە، چونكە تەنها ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەتوانن پێگەی کورد بگەرێنێتەوە ،دەنگ و پێگەش بە كورسی دەپێورێت واتە گەر كورد 50% دەنگ بێنێت بەڵام ژمارەی كورسیەكانی (1+50) یان نیوەی کورسیەکانی نەبێت ، ئەم ئەنجام دڵخۆشكەر نابێت بۆیە جێگای خۆیەتی داوا لەو حزبە کوردیانە بكەین كە دەبنە هۆكاری سوتاندنی دەنگی كوردان ، دان بە خۆیانا بنێن خۆ نەویستانە داوا لە دەنگدەرانیان بكەن بەرژەوەندی نەتەوەی پێش بەرژەوەندی حزبی بخەن ، کاتیش ماوە بۆ ئەو دەست پێشخەریە ، هەروەها جێگای خۆیەتی داوا بکەین ئەم پرسە بکرێتە پرسێکی نیشتیمانی و پرسی هەموومان، داوا لەدەنگدەرانی سنوری ناوچەکێشەلەسەرەکان بکەین بەشداری دنگدان بکەن ، جێگای خۆیەتی داوا لە تەوای چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان بکەین دەست بکەن بە هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ هاندانی خوشک برایانمان لەناوچە کێشە لەسەرەکان بەمەبستی بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنە ، ئەم هەڵبژاردنە بە هەرتاکێکی کوردەوە هەیە ، ئەم هەڵبژاردنە پرسێکی نیشتیمانیە و پرسی هەمووانە ، با ئەم جارەش دەنگدەران گەورەیی خۆیان بنوێن و پرسی نیشتمان بخەنە سەروی پرسەکانی تر.

سلێمان مستەفا حەسەن

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,536 📊 Click Here