ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و چالاكوان: ئه‌م ترس و تۆقاندنه ڕابگرن

 
 ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، مافناس، چالاكوان و مامۆستای زانكۆ هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی “كوردستان به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌برێت”، ده‌شڵێن: “ناكرێت هیچ ناكۆكیه‌ك له ناو جه‌رگه‌ی شاردا به چه‌ك یه‌كلایی بكرێته‌وه”.
ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، چالاكوان و مامۆستای زانكۆ راگه‌یه‌ندراوێكیان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*روداوی هۆتێل لاله‌زار و هێنانی تانك و زریپۆش و چه‌كی قورس بۆ ناو شار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی نێوان دوو هێز و، ڕوداو گه‌لی پێشتر پێمان ده‌ڵێن؛ له‌م وڵاته هێشتا چه‌ك سه‌رداری گشته.
*به سه‌ربازگه‌كردنی شار، شكۆ شكاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگا له دۆسیه‌ی شێروان شێروانیه‌وه تا هه‌وڵدان بۆ قڕ و قهپپێكردنی ده‌نگانی ناڕازی، پێمان ده‌ڵێن كوردستان به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌برێت.
*ناكرێت هیچ ناكۆكیه‌ك له ناو جه‌رگه‌ی شاردا به چه‌ك یه‌كلایبكرێته‌وه.
*ناكرێت دۆسیه‌ی یاسایی به بڕیاری حزبی و هێزی چه‌كدار یه‌كلایی بكرێته‌وه.
*ناكرێت بێ هیچ پاساوێك كه‌ناڵی میدیایی دابخرێت.
*ناكرێت ئه‌و چه‌ك و چۆڵه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی داعش داویانه به به یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌ت ، له شه‌ڕی خۆ به خۆدا به كار بهێنرێت.
*نه‌خێر بۆ ترس و تۆقاندن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ئەم ترس و تۆقاندنە ڕابگرن
ڕوداوی هۆتێل لاله‌زار و هێنانی تانك و زریپۆش و چه‌كی قورس بۆ ناو شار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی نێوان دوو هێز و، ڕوداو گه‌لی پێشتر پێمان ده‌ڵێن؛ له‌م وڵاته هێشتا چه‌ك سه‌رداری گشته و ئاوه‌ز و بیركردنه‌وه‌ی ئاوه‌زیانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه بوونی نییه، به سه‌ربازگه‌كردنی شار ، شكۆ شكاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگا له دۆسیه‌ی شێروان شێروانیه‌وه تا داننان به ده‌ستوه‌ردانی سیاسی، هه‌وڵدان بۆ قڕ و قه‌پ پێكردنی ده‌نگانی ناڕازی، بێبایه‌خكردنی ئازادی، هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن كوردستان به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌برێت.
له‌م كوردستانه ساڵانی هه‌شتا یه‌ك زانكۆ ههبووك هه‌میشه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز و به‌عس زیڕه‌ی كردبوو له ده‌ستی، بۆیه دهیگوازتهوه و به‌رده‌وام سه‌ركوتی ده‌كرد، ئێستا ده‌یان زانكۆی حكومی و ئه‌هلی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات نوزه‌ی لێبڕیوون، به ئاسته‌م ده‌نگی نه‌خێر نابیستی كه‌واته ئه‌مه هه‌نگاونانه به‌ره‌و سته‌مكاری ڕه‌ها و، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یام و په‌یڕه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات خۆشیه‌تی .
خه‌ڵك بێ موچه ده‌كرێت ، بێ ژیان ده‌كرێت ، بێ هه‌ڵوێست ده‌كرێت ، ناچار ده‌كرێت په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌و به‌غدایه‌ی به درێژای حوكمڕانی سته‌می لێكردوه ، له‌م لاشه‌وه هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن به‌رده‌وامه، پێویسته هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات ، له خۆیان بپرسن چی تر ماوه بیكه‌ن، هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وان ئه‌و هه‌موو ساڵه بۆ ئه‌م حوكمڕانییه به ناو خۆماڵیه تێكۆشاون ؟
ناكرێت هیچ ناكۆكیه‌ك له ناو جه‌رگه‌ی شاردا به چه‌ك یه‌كلایبكرێته‌وه، شار مانانی جیاوازی و پێكه‌وه ژیان ، شار شاری یه‌ك لایه‌ن و یه‌ك گروپ و یه‌ك حزب و یه‌ك بنه‌ماڵه نییه، شار موڵكی هه‌موو هاوڵاتیهكانیهتی.
ناكرێت دۆسیه‌ی یاسایی به بڕیاری حزبی و هێزی چه‌كدار یه‌كلایی بكرێته‌وه ، ناكرێت بێ هیچ پاساوێك كه‌ناڵی میدیایی دابخرێت، ناكرێت ئه‌و چه‌ك و چۆڵه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی داعش داویانه به به یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌ت ، له شه‌ڕی خۆ به خۆدا به كار بهێنرێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌شێوێت و متمانه‌ی هه‌موو لایه‌ك له ده‌ست ده‌درێت .
نه‌خێر بۆ ترس و تۆقاندن
ناوه‌كان
-شوان محه‌مه‌د   ڕۆژنامه‌نووس 
 ـ عه‌زیز ڕه‌وف  نوسه‌ر مامۆستای زانكۆ 
 ـ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف  سیاسی نوسه‌ر 
 – ئاسۆس هه‌ردی  ڕۆژنامه‌نووس 
 – سان سارڤان  میدیا كاری ژینگه‌ی 
 – له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج   نوسه‌ر 
 – ڕزگار مسته‌فا  نوسه‌ر  پێشمه‌رگه‌ی شاخ 
 – كه‌مال ڕه‌ئوف  ڕۆژنامه‌وان 
 – دڵشاد ئه‌نوه‌ر ڕۆژنامه‌نووس 
 – دكتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی  مامۆستای زانكۆ 
 – هاوكار عیزه‌ت ڕۆژنامه‌نووس 
 – تاگۆر زه‌رده‌شت  نوسه‌ر 
 ـ هیوا سه‌ید سه‌لیم   نوسه‌ر 
 – زۆزك سابیر ڕۆژنامه‌نووس 
 -هه‌ندرێن شێخ ڕاغب  رۆژنامه‌نووس 
 – گهلاڤێز ههمزی  چالاكوان 
 – كاروان سابیر رۆژنامه‌نووس 
 – كاوه نادر نوسه‌ر 
 – مه‌ریوان زهنددی چالاكوان 
 – عوسمان زیندانی چالاكی كرێكاری 
 – نه‌هرۆ عاڵای  ۆژنامه‌نووس 
 – كارزان فازیل پارێزه‌ر 
 – ئارام جه‌مال نوسه‌رو چالاكی مه‌ده‌نی 
 – شۆڕش ئه‌مین نوسه‌ر و چالاكوان
 – خه‌بات عه‌بدوڵا نوسه‌ر 
 – له‌تیف شێخ مسته‌فا دادوه‌ر
 – په‌روا عه‌لی چالاكی سیاسی نوسه‌ر 
 – د كامیل عومه‌ر مامۆستای زانكۆ
 – د شێركۆ محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستای زانكۆ 
 – نامۆ مه‌جید نوسه‌ر 
 – په‌یمان عه‌زه‌دین نوسه‌ر، پارێزه‌ر  
 – گه‌شه حه‌فید مافناس 
 ـ ئه‌ڤین نه‌سرین.. میدیاكار
 – بڕوا ڕه‌سول ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ
 – عه‌باس قادر عه‌بدوڵا.. مافناس
 -بارزان شه‌لال مامۆستا و شاعیر
 – شادمان ئه‌حمه‌د- پارێزه‌ر
 – نهیبل مو‌سا.. چالاكوانی ژینگه‌یی
 ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی پارله‌مانتاری پێشوو
 سه‌لاح ڕه‌شید نوسه‌ر
تێبینی ..
 گه‌ر هه‌ر ئازیزێك له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی بهیاننامهكهدایه ناوی خۆی زیاد بكات و ده‌توانێ له سۆسیال میدیای خۆی بڵاویبكاته‌وه.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment