×

بانگەشە درۆینەکانی پارتە سیاسیەکانی کوردستان خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر

بانگەشە درۆینەکانی پارتە سیاسیەکانی کوردستان خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر

جار بینراوە: (9.9K)

ئاوارە حەمزە حسێن

لەبەرامبەر نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکان ئەوەی دەبینرێت لە دووڕووی حیزبە کوردیەکان پێش هەڵبژاردن بە شێوەیەکی بەردەوام لە ماوەی ٣٦ ساڵی حوکمڕانیدا بە شێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگای میدیا فەرمیەکانیانەوە چەندین بەڵێنیان داوە بە گەل “ بەڵێنی گەورەی سیاسی و “ بەتایبەت پێش هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمان بێ ئەوەی ئەنجامیان هەبێت پاش دەنگدان.نمونەی ئەو بەڵێنانەی بەگەل دراوە “ پێدانی موچە لە کاتی خۆی و دانەوەی پاشەکەوتی موچە بە موچەخۆران،گەشەپێدان بە داهاتی نەوت و سەرف کردنی بۆ بۆ بەرژەوەندی گشتی،
چاکسازی لەناو دام و دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت و نەهێشتنی گەندەڵی،باشترکردنی خزمەت گوزاریە سەرەتاییەکانی وەک ئاو،کارەبا،کەرتی تەندروستی،ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی خواردن و دەرمانی ماوە بەسەرچوو لە دەروازە سنوریەکانەوە،دپامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان”
ئەمانە تەنها بەڵێن و بانگەشەی پێش هەڵبژاردنن بۆ بە دەستهێنانی زۆرترین ژمارەی دەنگدەرە.
دوای هەڵبژاردن دەگەڕێنەوە سەر ئەسڵی خۆیان و لەبیری دەکەن کە ئەوان پێشتر ئەم بە ڵێنانەیان داوە و نکۆڵی لێ دەکەن ،بۆیە پێویستە گەل هۆشیار بێت بۆ ئەم جارەش بەم بانگەشانە هەڵنەخەڵەتێت و میدیا و ڕاگەیاندن هاوکار بن بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستی و هۆشارکردنەوەی گەل نەک بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن.
هەروەها لەو سەروبەندەدا دەتوانین بڵێین ٩ ساڵ تێپەڕی بەسەر خیانەتەگەوەرەکەی ١٦ ی ئۆکتۆبەر،کە تیایدا ٪٥٠ ی خاکی کوردستان فرۆشرا بۆ بەرژەوەنی خۆیان و مانەوەی دوو حیزبی دەسەڵاتدار کە پێشتر بە ڕشتنی خوێنی سەدان پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل دژی گروپی چەکداری داعش ئەو ناوچانە گەڕابونەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کوردی ،بەڵام بە ڕێککەوتنی دوو حیزبی دەسەڵاتدار لەگەڵ حکومەتی عێراقی ئەم ناوچانە دووبارە فرۆشرانەوە لەپێناو مانەوەی ئەو دوو حیزبەدا بێ گوێدانە بەرژەوەنی گشتی . لەئێستاشدا پارتىو یەکێتى بەردەوام لەسەر ڕیفراندۆمو ڕوداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر هێرشدەکەنەسەر یەکترو یەکتر بەخیانەتکار لەقەڵەمدەدەن، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەهەموو هەنگاوەکانىدا پارتىو یەکێتى هاوبەشى یەکتربون.دەبێت گەل ئەو ڕوداوە گەورانەی بەسەر گەلەکەمان هاتوە لەبیرنەکرێت ،پێویستە گەل هۆشیار بێت و متمانە بەم دەسەڵاتە نەکاتەوە و دەنگیان پێ نەدەنەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,536 📊 Click Here