په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌سزادانه‌وه‌ی شێروان شێروانی

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌سزادانه‌وه‌ی شێروان شێروانی

جار بینراوە: (1.6K)

 

جۆن مكدۆنێل ئهندامی پهرلهمانی بهریتانیا پێشنیارێكی ناڕهزایهتی خسته بهردهم تهواوی پهرلهمانتارانی وڵاتهكهی تا سهرنجیان ڕابكیشێت بۆ پشتیوانی پهرلهمانی بهریتانیا لهدۆزی سزادانهوهی رۆژنامهنووس شیروان شێروانی.

جۆن مكدۆنێل داوا لهحكومهتی بهریتانیا دهكات پهیوهندی به حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه بكات بۆ ئازادكردنی دهستبهجێی شێروان شێروانی و رێگهدان بهگهڕانهوهی بۆ ژیانی و یهكگرتنهوهی لهگهڵ خێزان و مناڵهكانی بهبێ هیچ دواكهوتنێك.

ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت: “نیگهرانین لهوهی كه یاسا و سیستهمی دادوهری وهك ئامرازێكی زاڵبوون بهكاردههێنرێن دژی نووسهران، ڕۆژنامهنووسان، سهركردهكانی ناڕهزایهتی، كهسایهتییه پێشكهوتنخوازهكان، ڕێكخراوه مهدهنی و مرۆییهكان و ههموو پارتێكی سیاسی كه بانگهشهی پشتیوانیكردن له ئازادی و ڕۆژنامهگهریی ئازاد دهكات “.

ئهمهش دهقی ناڕهزایهتییهكهیه به ههردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی:

پهرلهمانی بهریتانیا نیگهرانی و ناڕهزایهتی خۆی دهردهبڕێت سهبارهت به سزای چوار ساڵ و شهش مانگی زیندانیكردنی ڕۆژنامهنووس شێروان شێروانی له 19ی ئابدا، به تۆمهتی “ههڕهشهكردن له كارمهندێكی زیندان” – پێشتر، له 16ی شوباتی 2021، دادگای تاوانهكانی ههولێر شێروان شێروانی و چوار كهسی دیكهی به تۆمهتی سیخوڕیكردن بۆ پهكهكه سزای شهش ساڵ زیندانی بهسهردا سهپاند؛ نیگهرانین لهوهی كه دهسهڵاتدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان بهم سزایه پهیامێكی ترس بۆ خهڵكی ناڕازی كوردستان دهنێرن؛ پێمان وایه ئهم سزایه نهك تهنها نادادپهروهرانهیه بهڵكو سهركوتگهرانهشه، چونكه تۆمهته نوێیهكان دژی شێروان شێروانی ناڕوونن، نهسهلمێنراون و لهناو زینداندا دهركراون، لهكاتێكدا ئهو هیچ ڕێگایهكی بهرگریی نهبووه؛ نیگهرانین لهوهی كه یاسا و سیستهمی دادوهری وهك ئامرازێكی زاڵبوون بهكاردههێنرێن دژی نووسهران، ڕۆژنامهنووسان، سهركردهكانی ناڕهزایهتی، كهسایهتییه پێشكهوتنخوازهكان، ڕێكخراوه مهدهنی و مرۆییهكان و ههموو پارتێكی سیاسی كه بانگهشهی پشتیوانیكردن له ئازادی و ڕۆژنامهگهریی ئازاد دهكات و داوا له حكومهتی بهریتانیا دهكات پهیوهندی به حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه بكات بۆ ئازادكردنی دهستبهجێی شێروان شێروانی و ڕێگهدان به گهڕانهوهی بۆ ژیانی، یهكگرتنهوهی لهگهڵ خێزان و منداڵهكانی بهبێ هیچ دواكهوتنێك.

دهقی نارهزایهتیهكهی جۆن مكدۆنێڵ  ئهندام پهرلهمانی بهریتانیا كهخراوهته بهردهم سهرجهم پهرلهمانتاری بهریتانیا بۆ  گفتوگۆكردن بهزمانی ئینگلیزی:
The British Parliament expresses its extreme concern that journalist Sherwan Sherwani has been sentenced to another four years and six months in prison, on 19th August for allegedly “threatening a prison officer” – Earlier, on February 16th 2021, the Erbil Criminal Court sentenced Sherwan Sherwani and four others to six years in prison on charges of spying for the PKK; is further concerned that The Kurdistan Democratic Party (KDP) authorities are sending a message of fear to the protesting people of Kurdistan with this punishment; believes this sentence is not only unfair but also repressive as the new charges against Sherwan are vague, unproven, and issued behind prison walls where he had no means of defence; is further concerned that the law and the justice system are being used as tools of domination against writers, journalists, protest leaders, progressive personalities, civil and humanitarian organizations, and every political party that claims to support freedom and a free press and calls on the Government to liaise with the Kurdistan Regional Government to immediately release Sherwan and allow him to return to his life, reuniting with his family and children without further delay.
EDM1829 Journalist Sherwan Sherwani

بابەتى تر

👤
Live: 56 Today: 2,166 📊 Click Here