مه‌رجه‌كانی‌ ئێران بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆ

مه‌رجه‌كانی‌ ئێران بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆ

جار بینراوە: (1.2K)



لهرێگهی عهباس عێراقچییهوه مهرجهكانی ووڵاتی ئێران بۆ كۆبونهوهكهی ئهمرۆ ههینی، كه بڕیاره لهمهسقهتی پایتهختی سهڵتهنهتی عومان بهرێوه بچێت ئاشكرا كرا.


وهزیری دهرهوهی ئێران عهباس عێراقچی ڕایگهیاند كه ئێران بهچاوێكی كراوه داوای پێگهی یهكسان و ڕێزی دوو لایهنه دهكات لهنێو كۆبونهوهكهدا.

عێراقچی له تۆڕی ئێكس لهپۆستێكدا نوسیویهتی كه ئهوان بهنیازپاكییهوه ههنگاو دهنێن و پێداگری لهسهر مافهكانی ئێران دهكهن و دهبێت رێز له پاپهندبوونهكان بگیرێت.كه ئهوهش تهنها دروشم نییه.

ههروهك ووتیشی پێگهی یهكسان پێویستن لهكۆبونهوهكهدا ههبێت و كۆڵهكهی رێكهوتنی پتهون.

بابەتى تر

👤
Live: 214 Today: 1,326 📊 Click Here