له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتێكی ناحیه‌ی رزگاری شاری‌ هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران

له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتێكی ناحیه‌ی رزگاری شاری‌ هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران

جار بینراوە: (902)


له رووداوێكی شهڕكردندا كه یهكێكیان ناوی زوهێر موستەفایە و بەهۆی دیندارییەوە نازناوی مەلای هەڵگرتووە.

ئهمشهو له ناحیهی رزگاری شاری ههولێر له دوای نوێژی تهراویح لهبهردهم مزگهوتێكدا،  بههۆی كێشهی كۆمهڵایهتییهوه دوو كهس كوژران.
پۆلیسی ههولێر له روونكردنهوهیهكدا لهوبارهوه رایگهیاند كه “ئهمشهو كاتژمێر 8ی لهناحیهی رزگاری لهسهر كێشهیهكی كۆمهڵایهتی كهسێك تهقهی كردووه و لهئهنجامدا بۆته هۆی كوژرانی دوو كهس به ناوهكانی (زوهێر موستهفا بوزو) و ( محهمهد یوسف مهلا فهرخ)”.
ئاماژهشی بهوهداوه كه “دهستبهجێ تیمهكانمان گهیشتونهته شوێنی رووداو ههردوو تۆمهتباری سهرهكیان به ناوهكانی (ی. م.ع.) و (ع. ی. م.) دهسگیركردووه”.
پۆلیسی ههولێر راشیگهیاند كه تۆمهتباران دانیان به تاوانهكهیاندا ناوه و لێكۆڵینهوهش بهردهوامه.

بابەتى تر

👤
Live: 171 Today: 447 📊 Click Here