كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر باڵه‌خانه‌كه‌ی له‌ عه‌نكاوه‌ چۆڵكرد

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر باڵه‌خانه‌كه‌ی له‌ عه‌نكاوه‌ چۆڵكرد

جار بینراوە: (1.1K)

– 
دوای زیاتر له چوارده ساڵ، كونسوڵخانهی گشتی ئهمریكا له ههولێر باڵهخانه كۆنهكهی له شارۆچكهی عهنكاوه چۆڵكرد و باڵهخانهكهی رادهست كردهوه.

 
كونسوڵخانهی گشتی ئهمریكا له ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه: 
*لە رێککەوتی 01-02-2026بەڕێوەبردنی گەڕەکەکە بە تەواوەتی رادەستی شارەوانی و خاوەن ماڵەکان کراوەتەوە. 

* كونسوڵخانهی ئهمریكا سوپاسگوزاری خۆی دهردهبڕێت بۆ نهبهز عهبدولحهمید قائیمقامی ههولێرو ستافهكهی بۆ پشتیوانی پڕ بههایان.   
*ئهم رادهستكردنهوهیه به گوێرهی ئهو رێككهوتنه دوولایهنییه ئهنجامدرا كه له مانگی مایسی 2025 واژۆكرا و دهرخهری ههماههنگی بهردهوامی نێوان كونسوڵخانه و  شارهوانیه.

*له سهر داوای شارۆچكهی عهنكاوه و بهپێی رێككهوتنهكه، كونسوڵخانه ژێرخانی كارهبا و ههندێ شتی تریش وهك پهرژینی ئهمنی و دیواری كۆنكرێتی بۆ بهكارهێنانی شارهوانی بهجێدههێڵێت.

*له 1ی شوباتهوه كۆنتڕۆڵی دهروازهی بهرامبهر بهنزینخانهی بابل رادهستی شارۆچكهكه دهكرێتهوه و كردنهوهی ڕێگاكانی تریش بهو جۆره ئهنجام دهدرێن كه لهلایهن شارهوانیهوه دیاریكراون.

*له 1ی شوبات و رۆژانی دواتر، خاوهنی موڵكهكان دهستڕاگهیشتنی تهواوهتیان بۆ موڵك و خانووهكانیان دهبێت. 

*بهرپرسیارێتی ئاسایشی گهڕهكهكهش ڕادهستی پۆلیس و ئاسایش دهكرێتهوه به لهبهرچاوگرتنی ئهو ڕێوشوێنانهی دهبنه مایهی ئهوهی كه خاوهن موڵكهكان دهستیان به موڵكهكانیان ڕابگات.

*كونسوڵخانهی گشتی ئهمریكا پێزانینی ههیه بۆ چهندین ساڵ له بهیهكهوه كاركردن لهگهڵ عهنكاوه و هیواداره ئهو پهیوهندیه بپارێزین و پهرهی پێبدهین له داهاتودا. 

بابەتى تر

👤
Live: 105 Today: 1,500 📊 Click Here